به‌ڕێوه‌چوونی خولی فێرکاریی چیرۆک نووسی
8/5/2013
ڤه‌ژین
بۆ گه‌شه‌پێدانی چیرۆک‌نووسی ناوچه‌که، له سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ریی ڤه‌ژین، کاک عه‌تا نه‌هایی چیرۆک‌نووس، و وه‌رگێڕی ناوداری کورد خولێکی چیرۆک‌نووسی له ناوه‌ندی ڤه‌ژیندا به‌ڕێوه برد.
ئه‌م خوله کورت و چڕوپڕه که له 11ی گۆڵانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، له لایه‌ن فه‌رهه‌نگدۆستانی شاره‌که‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا. کۆرسه‌که له 10دانیشتن دا که تا 16ی مانگ به‌ڕێوه چوو، ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه که‌وتنه به‌ر باس:
1- هێڵه گشتییه‌کانی چیرۆک‌نووسی
2- گه‌ڵاڵه‌کردنی کورته‌چیرۆک
3- تێم و بابه‌ت له کورته‌چیرۆکدا
4- په‌رداختی که‌سیه‌تی
5- شێوازه‌کانی گێڕانه‌وه
6- وتووێژ و دیالۆگ
7- زمان
8- کات و شوێن
9- گۆڕانی شێوه‌ی گێڕانه‌وه له ڕه‌وتی گۆڕانکارییه مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا
له گه‌ڵ باس کرانی ئه‌م ته‌وه‌رانه، که‌ش و هه‌وایه‌کی باش بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانی کاک عه‌تا خولقا بوو. هیوادارین له داهاتوویه‌کی نزیکدا فایله ده‌نگه‌کانی ئه‌م خوله له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان بۆ خوازیاران دابنرێت.



دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.