به‌ڕێوه چوونی پانێلی لێکدانه‌وه‌ی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"
19/1/2014
ڤه‌ژین
له لایه‌ن کومیته‌ی ئه‌ده‌بیی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه پانێلێک له سه‌ر خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی کتێبی شیعری گۆڕستانی چراکانی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س له ناوه‌ندی ڤه‌ژیندا به‌ڕێوه چوو، که له دوو به‌شی خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی گۆڕستانی چراکان پێکهاتبوو.
له به‌شی یه‌که‌مدا به‌ڕێز شوعه‌یب دانش په‌ژوو خوێندنه‌وه‌یه‌کی هێرمێنۆتیکی به پێی سه‌رچاوه و هه‌روه‌ها ڕوانگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی و مێژووی کوردی له سه‌ر به‌رهه‌مه‌که پێشکه‌ش کرد.
پاشان له به‌شی دووه‌می پانێله‌که‌دا هه‌رکام له به‌شداربووان له ڕوانینی خۆیانه‌وه ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆراوجۆریان سه‌باره‌ت به کتێبی گۆرستانی چراکان ده‌ربڕی و بیروڕای و ڕه‌خنه‌ی جیاواز هاته ئاراوه.
له کۆتاییدا پانێله‌که له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌وه به له به‌رچاو گرتنی ئه‌نجامه‌کانی لێکدانه‌وه‌کانی نێو کۆڕ کۆكرایه‌وه و ئاماژه به‌وه‌یش کرا ئه‌مه ده‌ستپێکێک بێت بۆ خستنه به‌ر باسی ڕوانگه‌کانی تر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا.
شایه‌نی که باسه که هه‌وڵ ده‌درێت فیلم و ده‌نگی ئه‌م پانێله به‌م زووانه له ڕێگای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌وه بخرێته به‌ر ده‌ستی خوازیارانی ئه‌م بابه‌ته‌وه.



بۆچوونی خوێنەران
- jilemoN: tkaye ew filme danin (9 ساڵ لەمەو پێش)
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.