به‌ڕێوه چوونی کۆنسێرتی مووسیقای گرووپی هه‌رای
30/6/2014
ڤه‌ژین
له لایه‌ن کومیته‌ی مووسیقای ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه و به مه‌به‌ستی ئاشنایی زێده‌تر له گه‌ل مووسیقیی کوردانی خوراسان، گرووپی مووسیقای مه‌قامیی "هه‌رای" بۆ ڕۆژانی 6 و 7 و8ی پووشپه‌ڕ له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه بۆ شاری مه‌ریوان بانگهێشت کران و به پێشوازیی هاوشارییانی مه‌ریوانی، له سێ شه‌ودا کۆنسێرتیان له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌رێوه برد.
له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنسێرته‌دا 8پارچه گۆرانی و مووزیک له‌وانه: (مێلواری، ڕه‌شیدخان، لێ لۆ شه‌مشیر، یاری قووچانی، دۆڕنا، ڕه‌مه‌زان خانی، جووت ژه‌نیی ده‌ف و کابووکی ) له لایه‌ن گرووپی هه‌رای پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌که‌دا تیپی سه‌مای کوردیی کرمانجی، چه‌ندین کاریان له جۆره‌کانی سه‌مای ناوچه‌ی خوراسان له‌وانه: (یه‌ک قرسه، دوو قرسه، سێ قرسه، پێنج قرسه، دوانزه قرسه، قاڵده‌ی قاڵده‌ی، هه‌نگ خانان، چه‌په- ڕاسته ، ماتی ماتی ، هه‌له‌ی هه‌له‌ی، هه‌نگی باسکه و ئه‌زقه‌رجانی) بۆ به‌شداربووانی هۆڵ ئێجرا کرد.
شایانی باسه که له شه‌وی سێهه‌مدا ناوه‌ندی ڤه‌ژین و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێرشادی شاری مه‌ریوان، سپاسنامه و پێزانینیان پێشکه‌ش به سه‌رپه‌رشتانی گرووپی مووسیقا و گرووپی سه‌ما کرد. هه‌روه‌ها به‌رپرسی به‌شی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگیی شۆرای شاری مه‌ریوان، خه‌ڵات و سپاسنامه‌ی له مه‌ڕ چالاکیی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر به تایبه‌ت وه‌ڕێخستنی ئه‌م کۆنسێرته پێشکه‌ش به ناوه‌ندی ڤه‌ژین کرد.
گرووپی هه‌رای له ساڵی 1384ی هه‌تاوی له ناوچه کوردنشینه‌کانی خوراساندا پێکهاتووه و چالاکیشیان بریتییه له دوو به‌شی مووسیقاوگۆرانی (کرمانجی و خوراسانی) به سه‌رپه‌رشتیی خاتوو "نه‌سته‌ره‌ن قووچانی" و سه‌مای کوردانای خۆراسان به سه‌رپه‌رشتیی کاک "ئیبراهیمی فروودی".














دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.