به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌ شێعری "ڕۆژئاوای پاییزێک"

7/12/2014
ڤه‌ژین

کومیتەی شیعری ناوەندی فەرهەنگی _هونەریی ڤەژین لە درێژەی چالاکییەکانیدا و بە هەستکردن بەوەی کە دنیای شیعری کوردی پێویستی بە هەرچی ئاوڕدانەوەیکی زیاتر و نوێبوونەیەک لە ڕوانین بە شیعردا و دەرفەتێک بۆ خۆنیشاندانی ئەو نوێبوونەوانە، بانگەوازی کۆڕەشیعرێکی لە ئاستی شاری مەریواندا دەرکرد. و هەر لەو پێوەندییەشدا نزیک به‌ ٥٠ کەس شیعریان بەڕێکرد بۆ بەشداری کردن لە کۆڕەکەدا؛ بەڵام تەنها ٢٢ کەس دەرفەتی خوێندنەوەی شیعرەکانیان پێ درا. ئەم شەوە شیعرە کە لە ژێر ناوی ڕۆژئاوای پاییزێکبوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز، کاتژمێر ٨ی شەو لە هۆڵی موجتەمع فەرهەنگی هونەریی لە مەریوان بەڕێوەچوو. ئەم کۆڕە کە ماوەی ٣ کاتژمێری خایاند، جگە لە شاعیرانی ناوخۆی مەریوان لە شارەکانی دیکەی کوردستانەوە وەک: سنە، سەقز، مەهاباد و دیواندەرە لەم کۆڕەدا بەشدار بوون و کۆڕەکەیان ڕازەوەتر کرد. جێگەی باسە کە بە شێوەزارەکانی سۆرانی و هەورامی و موکریانی، لەلایەن بەشداربوانەوە شیعر پێشکەش کرا. هەروەها هاتن و پێشوازیکردنی جەماوەرێکی زۆر لە ئەدەبدۆستان و فەرهەنگییان، گەرموگرییەکی باشیان بەخشی بە ئەم شەوەشیعرە. کۆڕەکە بە ژەنینی قەتعەیەک پیانۆ لە لایەن بەرێز کاک موعتەسەمی ئەکرەمییەوە دەستی پێ کرد.و تا کۆتایی، لەگەڵ خوێندەنەوەی شیعرەکاندا لەلایەن ئەم بەڕێزەوە پیانۆ ژەنراوە و مۆسیقایەکی حەزینی ئاوێتە لەگەڵ شیعری بەخشیوە بە هۆڵەکە. ئەو شاعیرانەی کە لەم کۆڕەدا شیعریان خوێندەوە: ١سمایل عەزەمی(دیواندەرە) ٢.موژدە ئازەری ٣.غەزاڵ کەریمی ٤. حەمەی دانش ٥.عەلی حسەینی(سەقز) ٦.فرووزان بابایی نژاد ٧.هادی تەبەرزەد ٨.سروە مەجیدی(سنە) ٩.برهان ئەختەر ١٠.ئارام فەتحی ١١.میلاد ئەمانوڵڵایی(سەقز) ١٢.زەهرا سادقی ١٣.ئەبووبەکر ڕاوەند ١٤.شادی سەعدوڵڵایی ١٥.سەلا نەباتی ١٦.ئەبووبەکر عەزیزیان(مەهاباد) ١٧.ئەیووب حەقبین ١٨.سۆران حسەینی ١٩.فەرهاد ڕەمەزانفەڕ ٢٠.زوهرە سەوڵی(سنە) ٢١.کامیل داوەرزی ٢٢.جەمشید ئاریانا

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.