بەڕێوەچوونی "کۆڕی لێکدانەوە و خوێندنەوەی تەنز"
8/5/2015
ڤهژین
لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، کۆڕی لێکدانەوە و خوێندنەوەی تەنز، لە ڕێکەوتی 17ی بانەمەری 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. کۆڕەکە لە سێ بەشدا و بە بەڕێوەبەرایەتییی بەڕێزان: ڕەووف جەهانیو کەریم خاوەریدەستی پێکرد.
بابەتەکانی بەش یەکەم:
- پێناسەی "تەنز" لە ڕوانگەی چەند نووسەر و بیرمەندەوە.
- باسێکی کورت لە سەر مێژووی تەنز و ئاماژە بەڕوانگەی زاڵی عەرەبەکان کە سەرەتا تەنز لە میسری کۆنەوە سەری هەڵداوە.
- باس لە بابەتی تەنز لە ئێراندا و ئاورێک درایەوە لە کارەکانی عوبەیدی زاکانی.
- لێکدانەوەی تەنز لە بەرهەمە کۆنەکانی ئەدەبیاتی فارسدا، لەوانە: سەعدی، حافز، خاقانی، سووزەنی و ... /
- باسی تەنز لە ئەدەبیاتی کوردیدا، لەوانە: شێخ رەزا، حاجی قادری کۆیی، شوکر فەزڵی و ... .
- باسی تەنزی ڕادیۆیی و بەرهەمە تەنزەکانی: ڕادیۆ تاران، ڕادیۆ سنە، ڕادیۆ کرماشان و بەشی کوردیی رادیۆ بەغداد.
- باسی تەنزی شەفاهی و کەسایەتیی "مەلانەسرەدین" لە فۆلکلۆری رۆژهەڵاتی ناوین.
- باسی تەنزی کۆمەڵگای عەرەبی، بەتایبەت جەلال عامێر.
بابەتەکانی بەشی دووەم لە لایەن بەڕێز کەریم خاوەرییەوە پێشکەش کرا:
- باسی ژانرەکانی هونەری شانۆ و پێناسەی جۆرەکانی کۆمێدی لە شانۆدا.
- باسی ڕەوتی مێژوویی پێکهاتنی شانۆی کومیدی لە یۆنانی کۆندا.
- باسی سەرهەڵدانی کۆمێدی لە سەردەنی ڕێنسانس و کارەکانی شێکسپییەر.
- شیکردنەوەی جۆرەکانی کۆمێدی و بەتایبەت کۆمێدیی ڕەش لە شانۆدا.
- باسی کەسایەتی و کارەکانی شانۆنامەنووس و فیلمنامەنووسی ئیرلەندی، "مارتین مەک دۆنا" لە مەکتەبی کۆمێدیی ڕەشدا.
- هەرواەها لە درێژەی کۆڕدا یەکێک لە سێلانەکانی نووسەری ناوبراوی بە ناوی "شانۆنامەی سۆتوان ئانیشمۆن"؛ لێکدرایەوە و ئاماژە بە توخمە پێکهێنەرەکانی تنزی ڕەش لەم شانۆنامەیە کرا.
بابەتەکانی بەشی سێیەم لە لایەن بەڕێز رەووف جەهانییەوە:
- خوێندنەوەی چەند بەرهەمی تەنز لە جۆری کلیماکاتۆر.
- خوێندنەوەی بەشێک لە نووسراوە کانی بەڕیز ڕەووف جەهانی لە بواری تەنزدا.




*ڕەووف جەهانی: نووسەر و ڕۆژنامەوانی بواری تەنز.
*کەریم خاوەری: دەرهێنەر و لێکۆڵەری شانۆ.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.