بەڕێوەچونی پانێلی "ڕەخنەگریی ناوشیاری ڕۆمان لە سەرمایەداری"

7/10/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی ڕەخنەگریی ناوشیاری ڕۆمان لە سەرمایەداری لە ڕۆژی چوارشەممە، 15ی ڕەزبەری 1394، کاتژمێر: 4ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: چیا پەرویزپوور* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

گرینگترین باسەکانی پانێل:

  • باسێک لە ڕێرەوی توێژینەوەی بابەتی پانێل کە کارێکی پێکهاتەخوازانەیە.
  • لێکدانەوەیەک لە سەر چەمکگەلی (خودی)ناوشیاریی سیاسی(چەمکێكی نئۆمارکسیستی) و ڕەخنەگری(چەمکێکی دەستکردە بۆ ڕۆمان).
  • باسێک لە سەر پەیوەندیی نێوان خودی ناوشیاری سیاسی و ڕەخنگەریی بە ڕۆمانی منداڵی خۆجێی بەرهەمی ڕیچارد ڕایتەوە.
  • باسی لێکدانی خودی ناوشیاری سیاسی و ڕەخنەگریی لە تیۆرییەکانی ئادۆڕنۆ، بۆ نیشاندانی ڕەخنەگریی خودی ناوشیاری ڕۆمانی مۆدێڕنیستی، بە تایبەت لە بەرهەمەکانی: جەیمز جۆیس، بێکێت، ویرجینیا وۆڵف و ویلیام فاکنێردا.

-کەڵک وەرگرتن لە تیۆریی دریدا(مێتافیزیکی حزوور) بۆ جەختکردن لە سەر پرۆسەی نووسین لە ڕۆمانی مۆدێڕندا و ڕوونکردنەوەی ڕەخنەگریی خودی ناوشیاری ئەو بەرهەمانە.

-هێنانەئارای تیۆریی ڕەخنەگریی خودی ناوشیاری ڕۆمانی پۆست مۆدێڕن لە سەر ڕۆمانی سەفرێک بۆ ژووری نووسین بەرهەمی: پۆل ئێستێر.

-لێکدانی خودی ناوشیاری سیاسی و تیۆرییەکانی لاکان لە بارەی ئەوی دی، بۆ سەلماندنی بەردەوامیی بوونی ڕۆمان لە کۆمەڵگادا و ڕەخنەگریی ڕۆمان لە سیستەمی سەرمایەداری.

-لێکدانەوەی دوو ڕۆمانی ئێرانی و کوردی بە کەڵک وەرگرتن لە چوارچێوەی تیۆریی(خودی ناوشیاریی سیاسی ڕۆمان).

*چیا پەرویزپوور: ماستەری ئەدەبیاتی ئینگلیزی.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.