بەڕیوەچوونی دانیشتنێک لە سەر هێرمنۆتیک

8/2/2017
ڤەژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، دانیشتنێک لەسەر "هێرمنۆتیک" لە ڕۆژی دووشەممە، 18ی ڕێبەندانی 1395، کاتژمێر: 4ی دوانیوەڕۆ لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. دانیشتنەکە لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: عەبدوڵا ئەمینی* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

گرینگترین باسەکان:

لەسەرەتای ئەم دانیشتنە بەوردی چەمکی "هێرمنۆتیک" (hermeneutics) لە بواری مانا و ڕەچەڵەکی زمانەوانیەوە خرایە بەر باس و پاشان بەگشتی چاوێک خشێندرا بە سەر مێژووی سەرهەڵدانی هێرمنۆتیک لە چوارچێوەی "هێرمنۆتیکی کەلامی" و "هێرمنۆتیکی فیلۆلۆژیک"دا لە سەردەمی بووژاندنەوە (/ڕۆنێسانس)وە تا سەدەی نۆزەهەمی زایینی. دواتر باسی "هێرمنۆتیکی ڕۆمانتیک" و جیاوازیەکانی کرا کە لە لایەن شلایرماخر و دیلتایەوە وەک "ڕەوشت"ێکی "عام" هاتە ئاراوە. لە درێژەی باسەکەدا ئاوڕ درایە سەر بۆچوونەکانی هایدیگەر دەرهەق بە هێرمنۆتیک و فام و باسی جیاوازیەکانی "هێرمنۆتیک فەلسەفی" گادامێر بە نسبەت هێرمنۆتیکی کلاسیک و هەروەها هێرمنۆتیکی ڕۆمانتیک کرا. لە درێژەی باسەکەدا، چەن دەستەواژەی گرینگ وەک "خولی هێرمنۆتیکی"، "دەق"، "واتا"، "فام/تێگەیشتن" و هتد دەستنیشان کرا و خرایە بەر باس. لە ئاکامدا کۆڕەکە بە چەن پرسیار و تێبینی ئامادبوان لە سەر هێرمنۆتیک و توانایی هێرمنۆتیک لە هەنبەر چارەسەرکردنی ئاژاوەکان لە زانستە مرۆییەکان کۆتایی پێهات.

*عەبدوڵا ئەمینی: دوکتۆرای فەلسەفەی ڕۆژئاوا لە شاری مەریوان

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.