بەڕێوە چوونی سمیناری کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە
23/2/2017
ڤەژین
لە لایەن کومیتەی منداڵانی ناوەندی ڤەژینەوە، سمیناری "کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە" لە ڕێکەوتی 3ی ڕەشەممە کاتژمێڕ:8ی شەو، لە هوڵی (موجتەمەع فەرهەنگیی) ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی مەریوان بەڕێوە چوو.
- سمینارکە بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە سەر زمانی دایکی دەستی پێکرد
- پاشان کاک ئەنوەری نەویدیان لە ڕوانگەی دەروونناسی و زانستی پەروەردەوە خسارەکانی نەخوێندن بە زمانی دایکی و گرینگیی زمانی دایکی لە پەروەردەدا باس کرد
- کاک حامید کۆنەپۆشی لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە باسی لە سەر گرینگیی فێرکاری و سیستەمی پەروەردەی کرد بۆ پەرەسەندنی وڵاتانی دواکەوتوو و هەروەها زەروورەتی خوێندنی زمانی دایکی بۆ پەرەسەندنی هەمەلایەنە. هەروەها باسی مێژوو و هۆکارەکانی چۆنیەتیی زاڵکردنی سیاسەتی تاک زمانی کرد لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا
- پاشان خاتوو حەدێقە ڕەحیمی لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە چۆنەتیی کاریگەریی زمان و قسە کردنی لە گەڵ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا باس کرد









کورتە فیلمی ناوەندی ڤەژین لە سەر زمانی دایکی
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.