بەڕێوەچوونی بەرنامەی نەورۆزی و بەخشینی دیاریی نەورۆزی لە نێو منداڵانی گوندەکانی مەریواندا
23/3/2017
ڤەژین
ناوندی فەرهەنگی - هونەریی ڤەژین بە مەبەستی ئاوڕ دانەوە لە لادێ نشینان و هەروەها گرینگی دان بە فێرکاری و چالاکیی فەرهەنگی لە گوندەکاندا، لە هەڵمەتێكی گشتگیردا لە ١١ گوندی دەوروبەری شاری مەریوان، بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە ڕێوڕەسمی نەورۆزانەی بۆ منداڵان و خەڵک ئەو گوندانە بەڕێوەبرد. بەرنامەکان لە ٤ ڕۆژدا لە ٢٥ی ڕەشەمە تا ٢٩ رەشەمە درێژەی هەبوو.
ئەو گوندانەی کە بەرنامەکەیان تیایدا بەڕێوە چوو بریتین لە: حەسەن ئاوڵە - سێف ژوووروو - بەردەڕشە - یەنگیجە - کانی سانان - دەرەتفێ - گومارەلەنگ - ولەژێر - سەردۆش - مووسک - ئاڵمانە
- بەرنامەکان لە شوێنە گشتییەکانی نێو ئاواییەکان بەڕێوە چوو و تیایدا جەماوەری خەڵكی لادێ و منداڵان کۆ دەکرانەوە و لە لایەن ئەندامانی ڤەژینەوە لە سەر گرینگیی فەرهەنگ، زمانی دایکی و هەوبوونی چالاکیی فەرهەنگی و ... قسە و باس کرا.
- لە بەشێکی دیکەدا منداڵان تیایدا شێعر و سروودیان پێشکەش دەکرد
- هەروەها ئاوری نەورۆز دەکرایەوە و منداڵان و خەڵک بە شایی و هەڵپەرکێ نەورۆزیان پیرۆز دەکرد.
- لە بەشێکی دیکەدا لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە وەکوو خەڵاتی نەورۆزی، کتێبی کوردی بە منداڵانی ئەو گوندانە پێشکەش دەکرا.
- شایەنی باسە کە لەم هەڵمەتەدا ١٢٠٠ کتێبی کوردیی منداڵان لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە وەکوو دیاریی نەورۆزی بڵاوکراوەتەوە.
- هەر لەو ڕێوڕەسمەدا لقی ناوەندی ڤەژین بۆ ئەو گوندەنە کرایەوە و بڕیارە چالاکییەکان بە سەرپەرشتی لقی نێو گوندەکان ڕێک بخرین.
- ناوەندی ڤەژین سپاسی ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئەوین لە مەریوان و ناوەندی بڵاوکردنەوەی مانگ لە شاری بانە دەکات کە بە دڵفراوانییەوە لە پێدانی کتێبەکاندا یارمەتیدەری ڤەژین بوون.













بۆ بینینی وێنەی زۆرتر لە ڕێوڕەسمی نەورۆزانی ڤەژین
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.