چالاکیی کومیتەی منداڵانی ڤەژین لە زرێبار

26/8/2017
ڤەژین

کومیتەی منداڵاانی ناوەندی ڤەژین بە مەبەستی ئاشنا کردنی خەڵک لە گەڵ کاروباری ئەم کومیتەیە، ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانان لە دەریاچەی زرێبار کارنەواڵێک لە کار و چالاکییەکانی خۆی بەڕێوە برد.

لەم بەرنامەدا ئەم چالاکییانە بەڕێوە چوو:

  • پۆلی فێرکاریی زمانی کوردیی منداڵان(سۆرانی)
  • منداڵانی فێرگەی مۆسیقای ڤەژین مێلۆدی و گۆرانیی "پەپوو سڵێمانە"یان پێشکەش کرد
  • پۆلی فێرکاریی زمانی کوردی(هەورامی)
  • شانۆی منداڵانی "سمۆرە و بەڕوو"
  • گرووپی سروودی منداڵان(لقی گوندی حەسەنئاوڵە) سروودی "خۆشم ئەوێی وڵاتەکەم"
  • کایە و گەمەی کوردی لە لایەن منداڵانەوە(لقی گوندی یەنگیجە)
  • پێسکەش کردنی سروودی "زرێبار"

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.