ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

22/2/2018
ڤەژین

پیرۆز بێت

کۆمەڵگا بۆ پێشکەوتن و پەرە سەندن پێویستی بەوەیە کە کێشەکانی لێک بدرێتەوە و لەنێوخۆیەوە ڕێگا و چارەسەر بۆ کێشەکانی بدۆزرێتەوە. بیر کردنەوە لە زماندا ڕوو دەدات و گەلێک کە زمانەکەی لێ وەربگیررێت نە لە جیهانی زمانی خۆیدا و نە لە جیهانی زمانەکەی تردا ناتوانێت پرسە سەرەکییەکانی ببینێت و بیر لە چارەسەر بکاتەوە. بۆیە بە بڕوای ئێمە عەداڵەتی زمانی لەنێو گەلانی پەرەنەسەندوودا یەکەم مەرج و یەکەم هەنگاو بۆ پێشکەوتن و پەرە سەندنە.

بەداخەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو ڕێگە لە خوێندنی زمانی دایکی لە وڵاتی ئێراندا دەگیررێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنانەت بەربەستی یاسایی بۆ خوێندنی زمانی دایکی نییە و جیا لەوەیش نەک خوێندنی زمانی دایکی بەڵکوو خوێندن بە زمانی دایکی مەرجی پەرەسەندنی خۆڕسکە.

بەداخەوە ئێران لە باری پاراستنی زمانە خۆجێییەکاندا لە دەگمەن وڵاتانێکە کە نەک هەوڵ و بوودجەیەک بۆ هێشتنەوەی زمانەکان تەرخان ناکات بەڵکوو لە کردەوەدا هێشتا هەوڵی پەرەپێدانی زمانی فارسی لەنێو ئاخێوەرانی زمانەکانی تردا دەدات. زمانی فارسی لەتەنیشت زمانەکانی تری ئێراندا بەشێک لە سامانی زمانیی ئەم وڵاتەیە و نەک هەمووی. بیانووی کۆن بوون و بەکارهێنرانی زمانی فارسی لە بواری ئەدەبی و دیوانیدا ناتوانێت پاساوێک بێت بۆ ئەو زمانکوژییەی کە ئیستە لە ئێراندا دەکرێت. بۆیە ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین لە ڕۆژی زمانی دایکیدا گرینگیی پارێزرانی مافەزمانییەکانمان وە بیر دەهێنێتەوە و ڕایدەگەیەنێت خوێندن بە زمانی دایکی مافی هەر منداڵێکی ئەم وڵاتەیە.

ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤــەژین

٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٧

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.