ڕێوڕەسمی کردنەوەی بینای ناوەندی ڤەژین لە پاش ئاگرتێبەردان

2/5/2018
ڤەژین

پاش ئاگرتێبەردانی بینای ناوەندی ڤەژین، بە هەوڵی ئەندامان و لایەنگرانی ڤەژینەوە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوەندە دەستی پێکرد. هەرچەند چالاکییە سەرەکییەکانی ڤەژین هاوتەریب لە گەڵ چاکسازییەکاندا بەبێ وەستان بەردەوام بوو، بەڵام بەشی نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنی هەموو بینا و کەلوپەلاکانی ناوەندی ڤەژین ماوەی ٧ مانگ درێژەی کێشا و لە ڕۆژی ١٠ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧دا لە ڕێوڕەسمێکدا بە شێوەیێکی فەرمی کرایەوە.

ڕێورەسمەکە بە بەشداریی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان و ئەنجومەنی قەڵەمی هاوچەرخی کورد لە پاوە و ئەنجومەنی زاگرۆس لە سنە و ئەندامان و دۆستانی ڤەژین لە بنکەی سەرەکیدا بەڕێوە چوو. هەروەها لە بەردەم بینای ناوەندی ڤەژیندا پیشانگای وێنەی سووتان و ڕەوتی نۆژەنکردنەوە وچالاکییەکانی ٧ مانگی ڕابردوو بۆ ئامادەبووان بەرپا کرا.

نێوەڕۆکی ڕێوڕەسمەکە:

- خوێندنەوەی پەیامی بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری ڤەژین(لایەن کاک مەحموو موبارەکشاهی)

-خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان

-خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی سەوزی چیا

-خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی ڕۆجیار

-خوێندنەوەی پەیامی ناوەندی زانستی-فەرهەنگیی ڕۆنان

-خوێندنەوەی پەیامی ناوەندی سڵامەتی ژین

-خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی قەڵەمی هاوچەرخی کورد(لە شاری پاوە)

-خوێندنەوەی پەیامی ئەنجومەنی زاگرۆس(لە شاری سنە)

-هەروەها کاک حامید کۆنەپۆشی لە سەر چۆنیەتیی کاری ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە کوردستان بە گشتیی و کارەکانی ناوەندی ڤەژین بەتایبەتی باسی کرد و داوای لە بەشداربووان کرد لە سەر چالاکییەکانی ناوەندی ڤەژین ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان بخەنە بەر باس و لێکدانەوە.

-شایەنی باسە لە کۆتایی بەرنامەکەدا لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە سپاسنامەیێک پێشکەش بەو کەسانە کرا کە لەو ماوەیەدا لە دەرەوەی ناوەندی ڤەژینەوە هاتن و لە چاکسازی و نۆژەنکردنەوە و... هاوکاریی خۆبەخشانە و تایبەتیی ناوەندی ڤەژینیان کرد.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.