ماڵئاوایی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد دوکتۆر ئیبراهیم یوونسی
12/2/2012
ڤـه‌ژین
نامرن ئه‌وانه‌ی وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
هه‌واڵی دواماڵئاوایی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی گه‌وره‌ی کورد دوکتۆر ئیبراهیم یوونسی دڵی هه‌موو فه‌رهه‌نگدۆستان و ڕۆشنبیرانی نیشتمانی ته‌زاند. بێگومان نووسراوه‌کانی دوکتۆر یوونسی له ناو ئه‌ده‌بی فارسی‌دا، خاوه‌ن پله‌یه‌کی به‌رز و به‌رچاوه. ئه‌و به‌ڕێزه سه‌ره‌ڕای مرۆڤدۆستییه‌کی زۆر، به وه‌رگێڕانی چه‌ندان به‌رهه‌می شیاو و ناوازه سه‌باره‌ت به مێژوو و فه‌رهه‌نگی کوردان، دڵسۆزیی زۆری بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی سه‌لماندووه‌و وه‌رگێڕاوه‌کانی له زمانی فارسی‌دا به نموونه‌ی وه‌رگێڕانی سه‌رکه‌وتوو دائه‌نرێن و ئه‌و به‌رهه‌مانه شوێنێکی دیاریان له ناساندنی فه‌رهه‌نگی کورد به خه‌ڵکی ئێران بووه.
ئێمه وه‌کوو ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی چالاک له بوواری فه‌رهه‌نگیدا، خه‌ساری له ده‌ستچوونی دوکتۆر به خه‌سارێکی گه‌وره ئه‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له چالاکانی فه‌رهه‌نگیی ئێران و له هه‌موو گه‌لی کورد ئه‌که‌ین و هیوادارین که‌سانێک هه‌بن که درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕێگایه بن.
* ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤـه‌ژین
* ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان
* ناوه‌ندی زانستی- فه‌رهه‌نگیی ڕۆنان
* وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بی-کۆمه‌ڵایه‌تیی زرێبار
* وه‌رزنامه‌ی فه‌رهه‌نگیی گه‌شه
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.