لێکدانەوە و خوێندنەوەی تەنز

4/5/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی ئەدەبیاتی ناوەندی ڤەژینەوە، کۆڕێک لە سەر: لێکدانەوە و خوێندنەوەی تەنز(بۆ یەکەمین جار لە مەریوان) بە بەڕێوبەرایەتیی بەڕێزان: ڕەووف جەهانی و کەریم خاوەری لە ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی بانەمەڕی 1394، کاتژمێر؛ 5ی دوانیوەڕۆ، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.

بابەتەکانی کۆر:

  • پێناسە و چییەتی تەنز.
  • جێگەوپێگەی تەنز لە فەزای ئەدەبیات و هونەری کوردی.
  • باسی تەنز لە ڕوانگەی بیرمەندانی ڕۆژئاوا(تەنز لە بەرهەمەکانی مارتین مەک دۆنا).
  • خوێندنەوەی چەند دەقێکی تەنز.

خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم بەرنامەدا، سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

هاتن بۆ هەموانە.

*ڕەووف جەهانی: نووسەر و ڕۆژنامەوانی بواری تەنز.

*کەریم خاوەری: دەرهێنەر و لێکۆڵەری شانۆ.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.