خولی فێرکاریی فەلسەفە بۆ منداڵان

16/6/2015
ڤه‌ژین

بە مەبەستی گەشەکردنی ئاستی فیکری و شێوەی بیرکردنەوەی منداڵانی کۆمەڵگا، لە لایەن کومیتەی منداڵانی ناوەندی ڤەژینەوە، خولێکی فێرکاریی فەلسەفە بۆ منداڵان لە تەمەنی 10تا 15ساڵ، بە بەڕێوەبەرێتیی بەڕێز ئەنوەر نەویدیان* لە هاوینی 1394دا بەڕێوە دەچێت.

خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم خولەدا سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

*ئەنوەر نەویدیان: دوکتوارای دەروونناسیی فێرکاریی

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.