بەڕێوەچوونی خولی فێرکاریی شانۆی منداڵان

22/6/2016

لە درێژەی خولەفێرکارییە هونەرییەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ هاوینی ئەمساڵ، خولی فێرکاریی شانۆی منداڵان لە تەمەنی 7 تا 11 ساڵ بە بەڕێوەبەریی خاتوو بەهرە عارفی* لە ناوندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.

لەم خولەدا بە لە بەرچاوگرتنی:

  • فێرکاریی بنەمای شانۆ و ئەکتەری بۆ منداڵان
  • بەرزکردنەوەی باری بڕاوبەخۆبوونی منداڵان لە ڕێگای یاریی نێو شانۆ
  • بەکارهێنانی مێتۆدی یاری دەرمانی لە گەڵ منداڵان
  • بەکارهێنانی بنەماکانی پەروەردە و دەروونناسیی منداڵان لە گەڵ یارییەکانی نێو شانۆ و ... لە گەڵ منداڵان کار دەکرێت.

هاتن بۆ هەموانە.

بۆ ناونووسی و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، دەتوان سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

*بەهرە عارفی: ماستەری دەروونناسی و ئەکتەری شانۆ.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.