بەڕێوەچونی خولی فێرکاریی ڕیڕەوی توێژینەوە لە زانستە مرۆییەکاندا
22/6/2016
ڤهژین
لە درێژەی خولەفێرکارییەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ هاوینی ئەمساڵ، خولی فێرکاریی ڕیڕەوی توێژینەوە لە زانستە مرۆییەکاندا(دوو بەشی کەمی و کەیفی) بە بەڕێوەبەریی بەڕیزان کاک موسلێح کۆنەپۆشی بۆ بەشی مێتیۆدی کەمی و کاک حامید کۆنەپۆشی بۆ بەشی مێتۆدی کەیفی لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.
لەم خولەدا:
- پێناسەی توێزینەوە و باس لە سەر توێژینەوە لە زانستە مرۆییەکان
- باس لە سەر مێتۆدی کەمی، جۆرەکانی مێتۆدی کەمی و تایبەتمەندییەکانی
- چۆنیەتیی بەکارهێنانی مێتۆدی کەمی
- پێناسە و باس لە سەر مێتۆدی کەیفی
جۆرەکانی مێتۆدی کەیفی چۆنیەتیی بەکارهێنانی مێتۆدی کەیفی و ... دەخرێتە بەر باس. 
هاتن بۆ هەموانە.
بۆ ناونووسی و وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، دەتوان سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.
*موسلێح کۆنەپۆشی: خوێندکاری دۆکتۆرای کۆمەڵناسی
*حامید کۆنەپۆشی: دوکتۆرای کۆمەڵناسی
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.