بانگەوازی هاوکاری کردنی کومیتەی هەورامانی ڤەژین

21/10/2016
ڤەژین

هەورامان بە درێژاییی سەدەکان پارێزەری ناسنامەی کوردی و شوێنی سەرهەڵدان و گەشەی بزووتنەوەگەلی فەرهەنگی و ئەدەبیی ئەوتۆ بووە کە بەشێکی گەورەی کوردستانی تەنیوەتەوە. هەورامان چ لە باری فەرهەنگی و جوگڕافیاییەوە و چ لەباری کۆمەڵایەتییەوە، هەمیشە گرینگییەکی تایبەتی لە هەموو ناوچەکەدا بووە.

لە سەردەمی تازەدا، هەورامان وەکوو هەر شوێنێکی ئەم جیهانە دەیان پرسی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی تێدا سەر هەڵدەدا کە بە دوور لە نواندنی هەست و سۆز، لێکدانەوەی زانستییان دەوێت و پێشنیاری چارەسەری واقیعبینانەیان پێویستە. بۆ ئەم مەبەستە، بەپێی پێشنیار و بە هەوڵەکانی کاک مەحموود موبارەکشاهی، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین، کومیتەی هەورامانی ناوەندی ڤەژین دامەزرانی خۆی ڕادەگەیەنێت و دەیەوێت لەسەر پرس و کێشەکانی هەورامان چڕ ببێتەوە و داوا لە هەموو شارەزایان و هۆگران دەکات کە بە بەشداری لەو کومیتەیەدا، یارمەتیدەر بن کە سەکۆیەک بۆ ناسینی کێشەکان و لێکۆڵینەوە لەسەر پرسە گرینگەکانی ئەم ناوچەیە دروست ببێت.

خوازیاران دەتوانن بۆ بەشداریی لەم کومیتەدا ڕۆژانی چوارشەممە کاتژمێر: 4ی دوانیوەڕۆ، سەردانی بنەکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.