خولی فێرکاریی ڕیڕەوی توێژینەوە لە زانستە مرۆییەکاندا

14/6/2017
ڤەژین

لە درێژەی خولەفێرکارییەکانی ناوەندی ڤەژین بۆ هاوینی ئەمساڵ، خولی فێرکاریی ڕیڕەوی توێژینەوە لە زانستە مرۆییەکاندا(دوو بەشی کەمی و کەیفی) بە بەڕێوەبەریی بەڕیزان کاک موسلێح کۆنەپۆشی بۆ بەشی مێتیۆدی کەمی و کاک حامید کۆنەپۆشی بۆ بەشی مێتۆدی کەیفی لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە دەچێت.

لەم خولەدا:

- پێناسەی توێزینەوە و باس لە سەر توێژینەوە لە زانستە مرۆییەکان

- باس لە سەر مێتۆدی کەمی، جۆرەکانی مێتۆدی کەمی و تایبەتمەندییەکانی

- چۆنیەتیی بەکارهێنانی مێتۆدی کەمی

- پێناسە و باس لە سەر مێتۆدی کەیفی

جۆرەکانی مێتۆدی کەیفی چۆنیەتیی بەکارهێنانی مێتۆدی کەیفی و ... دەخرێتە بەر باس.

هاتن بۆ هەموانە.رتنی زانیاریی زیاتر، دەتوان سەردانی بنکەی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

*موسلێح کۆنەپۆشی: دۆکتۆرای کۆمەڵناسی

*حامید کۆنەپۆشی: دوکتۆرای کۆمەڵناسی

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.