کەمپەینی کۆ کردنەوەی یارمەتیی بۆ خەڵکی کرماشان و دەوروبەر

14/11/2017
ڤەژین

رێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان بە مەبەستی کۆ کردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لێقەوماوی ناوچەی کرماشان و دەوروبەر، کەمپەینێکی ڕاگەیاندووە و داوا لە خەڵک دەکرێت کە بە هانای خەڵکی ئەو ناوچانەوە بێن.

شایەنی باسە ئەم کەمپەینە لە لایەن ئەنجومەنە خەڵکییەکانی مەریوانەوە بەڕێوە دەبرێت و بە ناردنی تیمەکانی تایبەت بە یارمەتی و بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکان، چاودێریی ورد لە سەر چۆنیەتیی وەرگرتن، گەیاندن و بڵاوکردنەوەی یارمەتییەکان دەکرێت.

دەقێ ڕاگەیندنی کەمپەین:

وەتەن چاوی لێمانە

هاوڵاتیانی هێژا و خەمخۆرانی نیشتمان...

وەک ئاگادارن شەوی ٢١ی گەڵاڕێزان، لە ئەنجامی کارەساتێکی سروشتیدا بوومەلەرزە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی هەژاند، کە نیشتمانی ئێمەیش لەم کارەساتە بێ ئەمان نەبوو.

بەو بۆنەوە، هاوڵاتیانمان زامدار و لێقەوماوی کارەساتی بوومەلەرزەن و چاوەڕوانی دەستی یارمەتیی ئێمەن.

هەر بۆیە لەسەر ئەرکی مرۆیی، ئایینی و نیشتمانی و لە ژێر ناوی "ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان" یارمەتی (ماڵی و...) کۆ ئەکرێتەوە تا ڕاستەوخۆ بگەیەنرێتە دەستی ئەو هاونیشتمانیانەی پێویستییان بە یارمەتییە.

شوێن: مەریوان ـ مەیدانی باوەڕشی

کات: کاژێر ٩ تا ٢٢ی ڕۆژی هەینی ١٣٩٦ی هەتاوی

یارمەتییە نەقدییەکان:

ژمارەی کارت:

6104337913074793

ژمارەی حیساب:

1657474527

بە ناوی "انجمن سبز چیا" لە بانکی "ملت"

ڕێکخراوەکان:

- یەکێتیی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان (یەمامە)

- ئەنجومەنی سەوزی چیا

- ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین

- ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان

- ناوەندی زانستیی ڕۆنان

- ناوەندی سڵامەت ژین

- ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی ڕۆجیار

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.