وۆرکشاپی ئاشنایی لە گەڵ لقەکانی وێنەگریی هاوچەرخ

13/9/2018
ڤەژین

لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە لە بواری وێنەگریدا، وۆرکشاپێک لە سەر وێنەگریی هاوچەرخ بە بەڕێوەبەریی بەڕێز *هێژا ڕەحیمی نیا لە ڕۆژانی ۲٦ و ۲۷ی خەرمانان لە ناوەندی ڤەژیندا بەڕێوە دەچێت.

مەرجەکانی بەشداریی لەم کارگەیەدا:

  • ناردنی ٨ وێنە یان کۆمەڵە وێنەیێکی تایبەت بە یەک بابەت
  • ناردنی پێشینەی کاری(CV) لە بواری فێرکاریدا

بۆ ناردنی وێنەکان و پێشنەی کاری، پەیوەندی بە لینکی تێلێگرامیی خوارەوە بکەن:

@photographyVejin

هەروەها بۆ زانیاریی زیاتر بە ژمارە ٠٨٧٣٤٥٤٧٥١٩ پەیوەندی بکەن یان سەردانی بنکەی سەرەکیی ڤەژین لە باخپارکی شاری مەریوان بکەن.

*هێژا ڕەحیمی نیا: ماستەری وێنەگری

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.