ڕێگەی تاڵییەکان ڕۆژ نییە لە ڕوانین و بینینمان نەئاڵێن و تێکەڵ بە بۆکڕوز و پرچی دارستانەکان نەبن. دیسانەوە ڕێگاوبانەکانی کوردستان و دیسانەوە گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان... ئەم جارەیان ڕێگەمان نەگەیشتە بانەی دەلال و کارەسات پۆلێک ڕێبوازی پڕئومێدی وەک هەڤاڵان:
- شوعلەی قادری
- ئارشام عەزیزی
- داوود باخیش
- کاوە خوسرەوزادە
لێ سەندین.
بەناوی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان پێزانینمان هەیە بۆ ئارەق ڕشتنی ڕۆحی گیان بەختکردوان کە لە ڕێگەی وتنەوەی وانەیی ژینگەیی و مرۆڤایەتی گیانیان بەخت کرد. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان سەرەتا لە بنەماڵەی گیان بەختکردوان و ئەنجوومەنی سەوزی چیا و تێکڕای خەڵکی بەئەمەگی کوردستان و سەوز ئەندێشان دەرئەبڕین و هەموومان بەڵێن نوێ دەکەینەوە چیایی بین و ئەندێشەی سەوز تا کۆتایی ژیان ڕێبەرمان بێت.
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان
١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
- ئەنجومەنی سەوزی چیا
- ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبی مەریوان
- ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبی ڕوجیار
- ناوەندی زانستی- فەرهەنگی ڕۆنان
- ناوەندی فەرهەنگی - هونەری ڤەژین
- ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان
- ئەنجومەی ژیانەوەی مەریوان بۆ بەرەنگاربوونەی مادەی هۆشبەر
- ئەنجومەنی نمایشی مەریوان