وێڕای گەرمترین سڵاو
ئێمە وەک چالاکان و ئەندامانی ڕێکخراوە فەرهەنگی و مەدەنییەکان، هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی هەورامانی ڕۆژهەڵات، بە گەرمی پشتیوانیی خۆمان لە داخوازە ڕەواکەی جەنابتان بۆ پراکتیزەکردنی خوێندنی هەورامی لە پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان دەردەبڕین و هیوادارین کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم داخوازیەکەی جەنابتانەوە بێن و مافی خوێندنی هەورامی وەک یەکێک لە گرنگترین لقەکانی زمانی کوردی - کە سامانێکی ڕەنگینی گەلەکەمانی پێ نووسراوەتەوە - بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەبەر ئەوەی پاراستن و گەشەی سەرجەم لقەکانی زمانی کوردی ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ شوناسی کوردی هەیە و یەکیەتی نەتەوەییمان بەهێزتر دەکەن.
لەگەڵ ڕێز و حورمەت
- ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین: مەریوان
- ئەنجۆمەنوو فەرهەنگی ئەدەبی ڕۆجیاری: مەریوان
- ئەنجۆمەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان
- ئەنجۆمەنی سەوزی چیا: مەریوان
- ئەنجۆمەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین: سنە
- ئەنجۆمەنی ئەدەبی سەردەم: سەردەشت
- ڕێکخراوی مافی شارومەندی لاوانی هەتاو: سەردەشت
- ئەنجۆمەنی پاژینی بانە
- ناوەندی زانستی فەرهەنگی ڕۆنان: مەریوان
- ئەنجۆمەنی شانۆی مەریوان
- ئەنجۆمەنی خەڵکی بۆ پێشگرتن لە مادە هۆشبەرەکان (ژیانەوە): مەریوان
- ئەنجۆمەنی ئەدەبی خانای قوبادی: جوانڕۆ
- ئەنجۆمەنی ئەدەبی مەولەوی. جوانڕۆ
- ڕێکخراوی گۆتاری نوێ: جوانڕۆ
- ڕێکخراوی چرای هزر: جوانڕۆ
- دامەزراوەی فەرهەنگی هونەریی قەڵەمی هاوچەرخی کورد: پاوە
- بنکەی ئەدەبی هورام: پاوە
- ئەنجۆمەنی ویری سەوزی هەورامان. نۆدشە
- موسسه فرهنگی و هنری نسیم هەورامان: پاوە
- مەڵبەندوو ڕۆشنویری قەڵەموو هەورامانی: سنە
- موسسه فرهنگی و هنری ملا مصطفی بیسارانی: سنە
- یانەو فەرهەنگ و ئەدەبوو بێسارانی هەورامانی: سەڵواوا
- ئەنجۆمەنوو فەرهەنگی و ئەدەبی گرینگەی: پاوە
- ئێنتێشاراتوو ئارۆی: پاوە
- مەکۆی چاپ و پەخشی زایەڵەی: مەریوان
- پیام آوران زمین پاک (ژیوای): پاوە
- ئەنجۆمەنوو مەولەوی: پاوە
- ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی هانا، ئۆفۆق، ساڕێژ: نۆدشە