پێنجشەممە ۱ی خەزەڵوەری ٢٧٢۵ کومیتەی منداڵانی ڤەژین بە بۆنەی کۆتاییی پۆلەکانی هاوینی ناوەندی ڤەژین ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە منداڵان بەڕێوە برد.
گرینگترین بەشەکانی بەرنامە:
- دەستپێکی بەرنامە به خوێندنەوەی سروودی نیشتمانیی «خوایا وەتەن ئاوا کەی»
- کردنەوەی پێشانگایێک لە بەرهەمەکانی منداڵانی بەشداربوو لە کۆرسی فێرکاریی نیگارکێشیی منداڵانی لە هاوینی ئەمساڵدا
- بەخشینی بڕوانامەی زمانی کوردی بە منداڵانی بەشداربوو لە کۆرسەکەدا
- وتاری مامۆستایانی پۆلەکانی منداڵان لە سەر گرینیگیی زمانی کوردی، بابەتی پەروەردە و فێرکاریی منداڵان
- بەخشینی کتێبی چیرۆکی کوردی بە منداڵانی بەشدار بوو