ڕۆژی هەینی ۳۰ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ لە لەیەن ناوەندی ڤەژین لە شاری مەریوان بەڕێوەچوو. کۆڕەکە بە بەشەداریی نووسەران، هونەرمەندان و خەڵکی شاری مەریوان لە هۆڵی سینما کوردستان بەڕێوە چوو. کۆڕەکە بریتی بوو لە چەندین بەرنامەی جیاواز وەکوو:
- وتاری زانستنی، شێعر، فیلمی کوردی، مۆسیقا.
- وتاری د. ئەفراسیاو جەماڵی لە سەر شەوی یەلدا و پەیامی ناوەندی ڤەژین بۆ ئەم شەوە
- خوێندنەوەی شێعر ی لەکی لە لایەن خاتوو سەمیرا زەمانی لە لوڕستان
- خوێندنەوەی شێعری هەورامی لە لایەن کاک جەماڵ قادرپوورەوە لە پاوە
- بابەتی زانستیی د. زەکەریا بێزدوودە لە سەر بەرهەمەکانی مامۆستا محەمەد ڕەمەزانی
- مۆسیقا لە لایەن گرووپی کوردستان لە شاری سنە و بە گۆرانیبێژیی بەڕێزان بێهنام تاهێری لە سەقز و مامۆستا حسێن خاڵدار لە موکریان
- بەڵگەفیلمی کوردیی دارتاش بە دەرهێنەریی خەلیل سەحراگەرد
- بەڵگەفیلمی ناوەندی ڤەژین لە سەر ناساندنی مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی
- پێشکەش کردنی هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین لە لایەن د. مەحموود موبارەکشاهی وەک نوێنەری ناوەندی ڤەژین بە نووسەر به مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی