به‌ڕێوه چوونی کۆڕی "فه‌رهه‌نگی کتێب خوێندنه‌وه"
22/11/2012
ڤەژین
به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی کتێب و کتێب خوێندنه‌وه له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژین کۆڕی فه‌رهه‌نگی کتێب خوێندنه‌وه له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌له‌هۆڵی فه‌رهه‌نگسه‌رای شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
ڕیزی به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆڕه به‌م شێوه‌یه بوو:
1- خوێندنه‌وه‌ی چه‌ن ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا جه‌وادی ڕۆسته‌می
2- وتاری ناوه‌ندی ڤه‌ژین که له لایه‌ن کاک حامێدی کۆنه‌پۆشی خوێندرایه‌وه و سه‌ره‌کی ترین بابه‌ته‌کانی بریتی بوون له:
باس له ده‌وری کتێب خوێندنه‌وه له درووس کردنی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا و گرێنگیی بوونی خوێنه‌ری باش له به‌رانبه‌ردا
ئاماژه دان به ڕێژه‌ی خواری به‌رهه‌م هێنانی کتێب و که‌م بوونی خوێندنه‌وه له وڵاتانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چاو وڵاتانی پێشکه‌وتوو
ڕه‌خنه له که‌م بوونی کتێبخانه‌ی گشتیی و نه‌بوونی هۆڵی تایبه‌ت به کتێب خوێندنه‌وه بۆ شارومه‌ندان
باس له کار و باری کتێبخانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین و ئاماژه‌دان به ڕێژه‌ی ئه‌ندامان و کتێبه‌کانی کتێبخانه و چۆنیه‌تی ئیداره‌کردنی
3- پێشکه‌شکردنی توێژینه‌وه‌یه‌کی ناوه‌ندی ڕۆنان له سه‌ر ئاستی خوێندنه‌وه‌ی کتێب له نێو خوێندکارانی شاری مه‌ریواندا، له لایه‌ن به‌ڕێز لایه‌ق مه‌شایه‌خی
4- وتاری ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وین له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌دنان ده‌ستوار که سه‌ره‌کی ترین بابه‌ته‌کانی بریتی بوون له:
چۆنیه‌تی درووس بوونی بیرۆکه‌ی ناوه‌ندێکی بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نیی بۆ شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێندێک له دۆستانه‌وه
باس له بوونی به‌شه جیاوازه‌کانی ناوه‌ندی ئه‌وین به مه‌به‌ستی باشترکردنی کاروباری ئه‌م ناوه‌نده*
*باس له چاپکرانی ئه‌و کتێب و چاپه‌مه‌نییانه که له ماوه‌ی که‌متر له دووساڵدا له ناوه‌ندی ئه‌وین چاپ کراون
باس له بایه‌خدانی ئه‌م ناوه‌نده به هاوکاریی له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌کان و ناوه‌نده خه‌ڵکییه‌کانی شاری مه‌ریوان
5- پێناسه‌ی ده‌نگه‌کتێب(کتێبی تۆمارکراو به ده‌نگ) وه‌کوو چالاکیێکی تازه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به مه‌به‌ستی ئاسان کاریی بۆ نابینایان و که‌سانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت که ناتوانن به ئاسایی کتێب بخوێننه‌وا، که له لایه‌ن خاتوو حه‌لیمه مه‌هده‌وی ده‌نگه‌کتێبی: دوو ماسی له نێو نۆقۆڵدان نووسینی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرا
6 - په‌یامی نوێنه‌ری کتێبخانه گشتییه‌کانی شاری مه‌ریوان که سه‌ره‌کی تریین بابه‌ته‌کانی بریتی بوون له:
ئاماژه‌دان به چالاکییه‌کان کتێباخانه گشتییه‌کان له دڕێژه‌ی ساڵانی ڕابردوودا
باس له به‌رنامه‌کان و چالاکییه‌کانیان به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی خوێندن و فه‌رهه‌نگی کتێب خوێندنه‌وه
ئاماژه‌دان به ڕێژه‌ی کتێبه‌کان و ئه‌ندامانی کتێبخانه‌گشتییه‌کانی شاری مه‌ریوان و کانی دینار
جه‌ختکردنه‌وه له سه‌ر که‌م بوونی کتێبخانه و هۆڵی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه و.... و ئاماژه به هه‌وڵدانی ئه‌و ناوه‌نده بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م گرفتانه که تا ئێستا به‌رده‌وامن
7-وتاری به‌ڕێزسه‌باح نیکخا له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژین له سه‌ر چالاکی کۆ کردنه‌وه‌ی کتێبی خه‌تتی و ده‌ستنووسی شاعیران و چالاکانی ئه‌ده‌بی و...ناوچه‌که‌مان که له مه‌ترسیی فه‌وتاندان، و سه‌ره‌کیترین بابه‌ته‌کانی بریتی بوون له:
باس له بوونی هێندێک ده‌ستنووس و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له چاپ نه‌دراون و له مه‌ترسیی فه‌وتاندان و ئامه‌ژه به فه‌وتانی زۆرێک له‌وانه که به هۆی هه‌وڵ نه‌دان و که‌مته‌رخه‌مییه‌وه که‌س فریایان نه‌که‌وتووه
باس له کۆ کردنه‌وه‌ی هێندێک له‌و به‌رهه‌مانه که له‌م ماوه‌یه‌دا وه ده‌ستی ناوه‌ندی ڤه‌ژین که‌وتوون و هه‌وڵ دراوه بۆ نووسینی دووباره‌یان و گرتنی ئیزنی چاپیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێرشاده‌وه
له کۆتایی به‌رنامه‌که‌دا ڕێز گیرا له چالاکانی جۆربه‌جۆری بواری کتێب خوێندنه‌وه که له فه‌رهه‌نگی کتێب خوێندنه‌وه‌ی شاری مه‌ریواندا دوه‌ر و جێ په‌نجه‌یان به‌رچاو بووه.
*1- ڕێز گیرا له دوو هاشاریی شاری مه‌ریوان که به درێژایی هاتنی کتێبخانه‌ی گشتیی و قوتابخانه له گه‌ڵ کتێب خویندن و دنیای خوێدنه‌وه تێکه‌ڵاو بوون و به‌رده‌وام هانده‌ری ده‌ور و به‌ر بوون بۆ کتێب خوێندنه‌وه که ئه‌م دوو که‌سه بریتی بوون له:
کاک ئیبراییم غه‌ریبی و خاتوو چیمه‌ن ڕۆسته‌می
2- هه‌روه‌ها ڕێز گیرا له دوو ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌یناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وین و ناوه‌ندی بڵاو کردنه‌وه‌ی کوردستان له شاری سنه
3- پاشان ڕێز گیرا له سێ کتێب فرۆشی شاری مه‌ریوان که لای زۆربه‌ی کتێب خوێنه‌ران په‌سه‌ند کرا بوون: 1-کتێب فرۆشی قانع و 2-کتێب فرۆشی هێرمس و 3- کتێب فرۆشی نامی
4- هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌رک و زه‌حمه‌تی دڵسۆزانه‌ی کاک ئیبراهیم ڕه‌حمانی بۆ ڕاگرتن و پاک و خاوێنیی کتێبخانه گشتییه‌کانی شاری مه‌ریوان، ڕێزی تایبه‌تیی له‌م به‌ڕێزه گێرا



















دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.