بەڕێوەچوونی هەشتەمین ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی منداڵان

10/10/2019
ڤەژین

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، لە لایەن کومیتەی منداڵانی ناوەندی ڤەژینەوە(بۆ ‌هەشتەمین ساڵ) ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ لە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەر لە هۆڵی شانۆی پارەکی میللەتی مەریواندا بەڕێوە چوو.

بەرنامەکە بە بەشداریی سەدان کەسیی منداڵانی نێوشاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەرەوە بەڕێوە چوو و بە ماوەی سێ سەعات بۆ منداڵان بەرنامەی: سروود، شانۆ، گۆرانی، مەتەڵ و... بۆ منداڵانی بەشداربوو بەڕێوە برا.

شایەنی باسە هونەرمەند عادڵ نادری لە بەرنامەکەدا بەشداریی کرد و گۆرانییەکی نوێی تایبەت بۆ منداڵان وت.

هەروەها لە بەرنامەکەدا سەرە ڕای یادکەدنەوە لە منداڵانی ڕۆژاوا، هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیە بۆ ڕۆژاوا مەحکووم کرا.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.