به‌ڕێوه چوونی "کۆڕی شه‌وی یه‌لدا"
24/12/2012
ڤه‌ژین

به بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا یان شه‌وی چله‌ی کوردانه‌وه، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین به هاوکاریی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێرشادی شاری مه‌ریوان، ئیواره‌ی پێنجشه‌ممه 30سه‌رماوه‌ز، کۆڕێکی ئه‌ده‌ب و موسیقای له هۆڵی سینه‌مای شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد. ئه‌م کۆڕه که له کاتژمێر هه‌شتی ئیواره‌وه ده‌ستی پیکرد و تا پاش نیوه‌شه‌و(کاتژمێر12/30) درێژه‌ی بوو، به به‌شداریی زۆرێک له شاعیران، هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ده‌ب دۆستانی کوردستان به‌ڕێوه چوو.
کۆڕه‌که له لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێ کرا. پێشوازییه‌که له ئاستێک‌دا بوو که زۆرێک له بنه‌ماڵه‌کان له به‌ر نه‌بوونی شوێنی دانیشتن گه‌رانه‌وه و ده‌یان که‌س له هۆڵه‌که‌دا به پێوه ڕاوه‌ستا بوون.
بهرانامهکه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایهتیێک له قۆرئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد. پاش ئه‌وه په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین بۆ کۆڕه‌که خوێنرایه‌وه که جه‌ختی له سه‌ر کوردی بوونی زۆرێک له مێژووی ناوچه‌که و شارستانیه‌ته‌کانی بناره‌کانی زاگرۆس و به‌و پێیه‌یش شه‌وی یه‌لدا وه‌ک شه‌وی له دایکبوونی میترا کرده‌وه.
پاشان کاروانی شیعر و گۆرانیی کۆڕه‌که ده‌ستی پیکرد و بهرنهماکان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه چوو:
• خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستی "شه‌وی چله‌ی" به‌ڕێز مه‌حیه‌دین حه‌قشناس له لایه‌ن به‌ڕێز"ئیبراهیم غه‌ریبییه‌وه"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "کاک جه‌لال مه‌له‌کشا"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "هێژا دیمه‌ن سۆهرابی"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعری بڵاونه‌کراوه‌ی: "قانع و ئاشه‌که‌ی" له لایه‌ن به‌ڕێز: "خاڵۆ شێخ مه‌حموودی مێرگه‌درێژ"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "کاک ئیره‌ج عێبادی"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "کاک حه‌بیب عه‌نبه‌ری"
• پێشکه‌شکردنی سێ پارچه موزیک له لایه‌ن ئه‌ندامانی کومیته‌ی موسیقای ناوه‌ندی ڤه‌ژین
• وه‌ک ڕه‌سمێکی کۆنی شه‌وی چله (شه‌وچه‌ره)، هه‌نار له نێو میواناندا بڵاو کرایه‌وه
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: " هێژا له‌یلا وه‌زیری"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "کاک ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی نیا"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "کاک که‌یهان عه‌زیزی"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "هێژا سیمین چاییچی"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "کاک عه‌دنان به‌رزنجی"
• خوێندنه‌وه‌ی شیعر: "هێژا شنۆ جه‌وانڕوودی"
• پێشکه‌شکردنی پارچه موسیقایه‌ک له لایه‌ن مامۆستا "عه‌ینه‌دین" و گرووپی موسیقای ڤه‌ژین
بۆ بیبنی وێنه‌کانی کۆڕی شه‌وی یه‌لدا
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.