به‌ڕێوه‌چوونی پانێلی "لێکدانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆی شیعری نوێی کوردی"
3/7/2013
ڤه‌ژین
ڕێکه‌وتی 8ی پووشپه‌ڕ، کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ پانێلێک له ژێر ناوی "لێکدانه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆی شیعری نوێی کوردی" له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی – هونه‌ریی ڤه‌ژینی مه‌ریوانه‌وه، بۆ به‌ڕێز "ساڵح سووزه‌نی" ساز کرا.
له‌م پانێله‌دا ڕه‌وتی مێژووییی شیعری نوێی کوردی سه‌ره‌تا له باشووردا به گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆران خرایه به‌ر باس و کاریگه‌ریی ئه‌و له سه‌ر شاعیرانی پاش خۆی و هه‌ردوو ڕێبازی "ڕوانگه" و "کفری" هه‌ڵسه‌نگێندرا. دواتر به‌راوردکردنێک کرا له نێوان هه‌لومه‌رج و چه‌شنی نوێکردنه‌وه‌ی شیعری گۆران و سواره. له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا باس کرا له‌سه‌ر شیعری نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کاریگه‌ریی سواره و هاتنه‌ئارای شاعیرانێک که ئیده‌عای تازه‌کردنه‌وه‌ی شیعری نوێی کوردی‌یان بوو. دواتر به وەبیرهێنانەوەی به‌یانییه‌ی داکار و به‌رهه‌می ئه‌و شاعیرانه‌ی که له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شیعریان نووسیبوو باسه‌که درێژه‌ی کێشا. ساڵح سووزه‌نی به ئاماژه به وتاره چاپکراوه‌کانی خۆی هه‌ندێ بابه‌تی ورووژاند، به‌تایبه‌ت له سه‌ر جوانی ناسی شیعر و شکاندنی زمانی باوی شیعری قسه‌ی کرد.
دوای وته‌کانی به‌ڕێز "سووزه‌نی" ده‌رفه‌ت درا به به‌شداربووان بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌ر ببڕن.
هه‌دنێ له به‌شداربووان به ڕوانگه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌ییه‌وه له سه‌ر فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه‌ناسیی شیعری ئه‌مڕۆی کورد، به‌تایبه‌ت شیعری به ناو "به‌ره‌ی چوار" یان "جیاواز"، دووان و پێیان وابوو که به هۆی قووڵنهبوونی باری مه‌عریفه‌ناسی که‌لێنێک له‌م چه‌شنه شیعره‌دا به‌دی ده‌کرێ و شاعیره‌کانی هه‌وڵیانداوه به هه‌ندێ فاکته‌ری ڕووماڵی، جیاوازبوونی ئه‌م شیعره بسه‌لمێنن. لە وڵامدالایهنگرانی شیعری جیاوازیش پێیان وابوو که شیعر به‌ر له گرێدانی به لایه‌نێکی ده‌ره‌کی ئه‌بێ سه‌ر به بنه‌ما شیعرییه‌کانی خۆی بێت. له‌وانه: شکاندانی زمان و گه‌مه‌ی زمانی، که هه‌رچه‌ند پێشترێش له شیعردا بووه، ئه‌مڕۆ به‌رچاوتر و زه‌قتر خۆی نواندووه. هه‌روه‌ها ئاماژه کرا به ئه‌زموونی شاعیر که گرێدراوه به بارودۆخی کۆمه‌ڵگا و ڕه‌وتی مۆدێڕنیته له‌م سه‌رده‌مه‌دا و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له سه‌ر شیعری شاعیرانی ئه‌م به‌ره‌یه. هەروەها چەندین بیر و ڕای تر لە سەر ئەم ڕەوتە هاتە بەر باس کە دانیشتنەکەی گرمتر کرد و چڕوپڕی بەخشی بە باسەکە.
ئه‌م پانێله کاتژمێر 8:30 خوله‌ک، به خوێندنه‌وه‌ی یه‌کێک له شێعره‌کانی به‌ڕێز سووزه‌نی کۆتایی پێهات.




دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.