به‌ڕیوه‌چوونی کۆڕی شه‌وی یه‌لدا
22/12/2013
ڤه‌ژین

له ڕێکه‌وتی 1392/9/30ی هه‌تاویدا که له نێو کوردان‌دا به "شه‌وی چله" یان "شه‌وی یه‌لدا" ناسراوه، کۆڕێک بۆ پێناسه و به‌ڕز ڕاگرتنی ئه‌م بۆنه ساڵانەیە، له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژینه‌وه بۆ دووه‌مین ساڵ له‌م رۆژه‌دا له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
کۆڕه‌که که به بهشهداریی هێندێک له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کهساییهتهکانی کوردستانی ئێران و به پێشوازیی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر له کاژێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 30/12 نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
• سه‌ره‌تا په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ره‌وه خوێنرایه‌وه
• پاشان مامۆستا "جه‌لال مه‌له‌کشا" به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعرێک به زمانی کوردی و فارسیی، کۆڕه‌که‌ی ڕازانده‌وه.
• دواتر چیرۆکێکی فلکلۆری کورده‌وه‌اری له لایه‌ن کاک "ئه‌نوه‌ر ڕهوشهنهوه" خوێندرایه‌وه
• به‌رنامه‌که به بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی "به‌رد" له ده‌رهێنانی کاک "په‌رویز ڕۆسته‌می" درێژه‌ی پێدرا.
• گرووپی موسیقای ناوه‌ندی ڤه‌ژین به پێشکه‌شکردنی موسیقا گه‌رم وگوڕیی کۆڕه‌که‌ی زیاتر کرد.
• به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
• پاش خواردنی شه‌وچه‌ره، مامۆستا " که‌یۆمه‌رس ئه‌میری" ناسراو به "له‌ک ئه‌میر" له ناوچه‌ی کرماشان، چه‌ن پارچه شیعری به زاراوه‌ی له‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
• دواتر کاک "ئارام فه‌تحی" چه‌ند شیعری پێشکه‌ش کرد
• هه‌روه‌ها کاک "عه‌لی حه‌یده‌ری" له خوراسان به زاراوه‌ی کرمانجی چه‌ند شیعری خوێنده‌وه.
• پاشان کاک "که‌مال ئه‌مینی" شیعره‌کانی خۆی پێشکه‌ش کرد.
• خاتوو "شادی سهعدۆڵایی" له ناوچه‌ی هه‌ورامان، چه‌ند شیعری به زاراوه‌ی هه‌ورامی پێشکه‌ش کرد.
• به‌رنامه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێکی تر له لایه‌ن کاک "ئه‌مین عه‌زیزیه‌وه" درێژه‌ی کێشا.
• به‌شی موسیقای ناوه‌ندی ڤه‌ژین چه‌ند پارچه موسیقای تریان پێشکه‌ش کرد. شایانی باسه له‌م به‌شه‌دا به داخوازیی مامۆستا "عه‌ینه‌دین ئه‌ڵماسی" و به‌شدار بووانی هۆڵ، کۆپله‌یه‌ک گۆرانی له لایه‌ن مامۆستاوه به هاوکاریی گرووپی موسیقا پێشکه‌ش کرا.
• پاشان به‌رنامه‌که به خوێندنه‌وه‌ی شیعری خاتوو "گۆڵاڵه دروودیان" به‌رده‌وام مایه‌وه
• خاتوو "شنۆ جه‌وانڕوودی" شیعره‌کانی خۆی پێشکه‌ش کرد.
• هه‌روه‌ها ژیاننامه‌ی مامۆستا "جه‌لال مه‌له‌کشا" له لایه‌ن کاک "عه‌دنانی به‌رزنجی" هاوکات له گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی هێندێک له وێنه‌کانی مامۆستا جه‌لال، بۆ به‌شداربووان خوێندرایه‌وه.
• پاشان به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی " به‌ڕووی زێرین"، که ئه‌مساڵ بۆ مامۆستا "جه‌لالی مه‌له‌کشا" دیاری کرابوو و له کۆڕه‌که‌دا مامۆستا کیوومه‌رس ئه‌میری به نوێنه‌رایه‌تیی به‌شداربووان پێشکه‌شی کرد.
• دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزلێنان له‌و کهسانە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و ... پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
بیبنی وێنه‌کانی شه‌وی یه‌لدا
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.