به‌ڕێوه چوونی خولی فێرکاریی "ده‌رهێنه‌ریی له شانۆدا"
2/8/2014
ڤه‌ژین
له لایه‌ن کومیته‌ی شانۆی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه و به مه‌به‌ستی ڕاهێنان و گه‌شه‌کردنی ئاستی شانۆ له شاری مه‌ریوان، ده‌وری یه‌که‌می خولی فێرکاریی شانۆ به‌ڕێوه چوو که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستا "قوتبه‌دین سادقی" بانگهێشتی ناوه‌ندی ڤه‌ژین کرا.
ده‌وه‌ره‌ی یه‌که‌می ئه‌م خوله که ته‌رخان کرابوو به بابه‌تی "ده‌رهێنه‌ری له شانۆدا" بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ درێژه‌ی خایاند و 25که‌س له خوازیاران له 30کاتژمێردا به‌شدارییان کرد. شایانی باسه ده‌وره‌ی دووه‌می ئه‌م خوله له سه‌ر "ئه‌کته‌ریی له شانۆدا" له مانگی داهاتوودا له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.












دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.