هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی بۆ شنگال
6/9/2014
ڤه‌ژین


پاڵپشتی و مرۆڤدۆستی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی؛ وڵامی توندوتیژی و کۆمه‌ڵکوژی
به دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باشووری کوردستان و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی و ماڵ وێرانییه‌ی که به سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و به تایبه‌ت ناوچه‌ی شنگالدا هێنای؛ هه‌ستی مرۆڤدۆستی و هاوسۆزیی نیشتمانی سه‌رانسه‌ری کوردستانی گرته‌وه و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت مه‌ریوانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ پاڵپشتی و گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوان و ئاواره‌کانی ئه‌و ناوچانانه ده‌ربڕی.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا “ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان” به هاوکاریی مانگی سووری ئه‌م شاره هه‌ڵمه‌تێکی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییان له ڕۆژی ۲۸‌ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۳ بۆ ماوه‌ی چوار ر‌ۆژ ده‌ست پێ‌کرد. سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک که‌م و کووڕی له لایه‌ن به‌رپرسانی شار و بڕێک گیروگرفت له بواری به‌ربڵاوی ڕاگه‌یاندن و به‌شداری نه‌کردنی لایه‌ن و که‌سانی ساماندار و خاوه‌ن پاره و که‌مته‌رخه‌میی بڕێک لایه‌نی ئایینی؛ خه‌ڵکی مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ری شار و گوندی مه‌ریوان، به هه‌ست و سۆزێکی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاتنه پێشوازیی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕینی دیکه‌یان له مێژووی مه‌ریوان و کوردستان تۆمار کرد.
ئێمه وه‌ک “رێکخراوه مه‌دنییه‌کانی مه‌ریوان”، له‌و په‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی، له پێناو ئه‌و متمانه‌یه که شارۆمه‌ندان بۆ ئه‌م بواره پێی به‌خشیبووین، سه‌رجه‌م یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی هاوسۆزی مه‌ریوانمان به ڕێکوپێکی و له ژێر چاودێری ورد و به‌رپرسانه، له رۆژی ۱۰ی خه‌رمانانی ۱۳۹۳ی هه‌تاوی، هاوڕێ له گه‌ڵ کاروانی یارمه‌تی شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان له سنووری باشماخه‌وه گه‌یانده شاری سلێمانی و له ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت و به به‌شداریی به‌رپرسانی پله‌به‌رزی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کوردستانی ئێران و هه‌واڵنێر و میدیا کوردییه‌کان، ڕاده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی کوردستان کرد و متمانه و دڵنیایی ته‌واومان بۆ گه‌یاندی به ده‌ستی ئاواره و لێقه‌ومانی شنگال وه‌ر گرت.
“ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان”، وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسی NGOکانی مه‌ریوان و خۆبه‌خشه‌کانی مانگی سوور که به‌شداری کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کان بوون، پیرۆزبایی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌رکه‌وتووه له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی مه‌ریوان ده‌کات و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هاوخه‌می و مرۆڤدۆستی و هه‌ستی ئه‌وان داده‌نه‌وێنێت و ئه‌وپه‌ڕی سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌که‌ین.
پڕسۆزتر بێت هاوخه‌می و مرۆڤدۆستی و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریتان!
ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان
۱۳ی خه‌رمانانی ۱۳۹۳ی هه‌تاوی
بینینی وێنه‌کانی هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه
بۆچوونی خوێنەران
- ژیلا ئه سپه را: آن کس که نداند و نداند که نداند در جهل مرکب ابدالدهر بماند
سپاس بو زه حمه ته کانتان (8 ساڵ لەمەو پێش)
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.