بەڕێوەچوونی پانیلی "ئەفسوون گلانی مێژووی ئێمە"

7/5/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی ئەفسوون گلانی مێژووی ئێمە، لە ڕێکەوتی 16ی بانەمەری 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: جەلال شەفێعی* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

گرینگترین باسەکانی پانێل:

  • پێناسەیەک لە سەر چەمکی "ئوستوورە" و بۆچوونی تێوەریی دەروونشکاری لە سەر ئەو چەمکە.
  • کورتەیەک لە سەر ڕۆڵی ئوستوورەکان لە مێژووی ڕۆژهەڵات، بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
  • باسی دوو هۆکاری مێژوووی "ئەفسوون گلانی میژژو" واتە: دەسەڵاتی ئیمپراتوورییەکان و کەڵک وەرگرتنی ئەوان لە دەسەڵاتی ئایین بۆ پەرەپێدانیان.
  • باسی شێواندنی هێزەکانی نێو کۆمەڵگا لە لایەن ئەو دوو هۆکارەوە و بەو پێیەش پەرەسەندنی خواستی بنمەماخوازانە لەو ناوچانە، لە لایەن هێزە پەراوێزخراوەکانەوە.

*جەلال شەفیعی: ماستەری زانستە ڕامیارییەکان.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.