بەڕێوەچوونی "پەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی لە ڕوانگەی نیچە و هایدگرەوە"

10/5/2015
ڤه‌ژین

لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی ەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی لە ڕوانگەی نیچە و هایدگرەوە"، لە ڕێکەوتی 19ی بانەمەری 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: عەبدۆڵا ئەمینی* دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.

  • پێشەکییەک لە بەستێنە فەلسەفییەکانی نیچە باس کرا.
  • باسێکی ورد لە سەر پەرنسیپەکانی فەلسەفەی نیچە کرا.
  • ڕوانگەی نیچە دەربارەی ناکۆکیی نێوان حەقیقەت و جوانی خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
  • باس لە پەرەنسیپە سەرەکییەکانی فەلسەفەی هایدگر کرا.
  • پەیوەندیی نێوان پەرەنسیپەکانی فەلسەفەی هایدگر و بیروڕای ناوبراو لە سەر شیکاریی حەقیقەت و جوانی خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
  • بیر و ڕای هایدگر لە بارەی حەقیقەت و جوانی(هونەر) خرایە بەر باس.

*عەبدۆڵا ئەمینی: دوکتۆرای فەلسەفەی ڕۆژئاوا.

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.