بەڕێوەچوونی وۆرکشاپی "فێرکاریی ویکیپیدیا"
14/5/2015
ڤهژین
لە لایەن کومیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی ڤەژینەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە 23ی بانەمەڕی 1394، وۆرکشاپی فێرکاریی ویکیپیدیا" بە بەڕێوەبەرێتیی: بەڕێز مادێح پیریۆنسی*، لە دوو بەشدا بەڕێوە چوو.
گرینگترین بابەتەکانی بەشی یەکەم:
- باس لە سەر ویکیپیدیا و ڕێبازەکانی ئەم ماڵپەڕە.
- باس لە سیاسەتەکانی کاری ویکیپیدیا و ڕێسا و یاساکانی کار لە ویکیپیدیا.
- خستنە بەر باسی ئاماری جۆراجۆر لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا و شیکاریی شێوەی کەڵک وەرگرتنی وڵاتانی جیهان لەم ماڵپەڕە.
- باس لە سەر کاریگەریی ویکیپیدیا لە درووستکردن و هەڵسووڕاندنی زانیاری لە نێو جیهاندا.
گرینگترین بابەتەکانی بەشی دووەم:
- فێرکاریی چۆنەتیی وتار نووسین لە ویکیپیدیا.
- فێرکاریی لە سەر زمانی کۆپیکردن لە ویکیپیدیا.
- فێرکاریی چۆنیەتیی بارکردنی وێنە لە کۆنزدا و چۆنیەتیی دانانی وێنە لە وتارەکاندا.
*مادێح پیریۆنسی: چالاک و بەڕێوەبەری بەشی کوردی(سۆرانی) لە ویکیپیدیا.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.