بەڕێوەچوونی "پەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی لە ڕوانگەی گادامێرەوە"
21/5/2015
ڤەژین
لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی پەیوەندیی نێوان حەقیقەت و جوانی لە ڕوانگەی گادامێرەوە، لە ڕێکەوتی ٢9ی بانەمەڕی 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: عەبدۆڵا ئەمینی* دەستی پێ‌کرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.
گرینگ‌ترین باسەکانی پانێل:
- سه‌ره‌تا تیشک خرایه سه‌ر مێژووی هێرمۆنۆتیک و ڕه‌گه‌زی ئه‌م وشه‌یه.
- جیاوازیی نێوان هێرمۆنۆتیک وه‌ک "ڕه‌وش" و هێرمۆنۆتیک وه‌ک "زانستی عام" باس کرا.
- تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هێرمۆنۆتیکی ڕۆمانتیک و هێرمۆنۆتیکی فه‌لسه‌فی خرایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه .
- ڕوانگه‌کانی گادامێر ده‌رباره‌ی هێرمۆنۆتیک وه‌ک فه‌لسه‌فه ئبه چڕ و پڕی ئاماژه کرا.
- پێوه‌ندی حه‌قیقه‌ت و جوانی هێرمۆنۆتیکی فه‌لسه‌فیی گادامێرخرایه به‌ر باس.
- له درێژه‌دا ڕه‌خنه سه‌ره‌کییه‌کانی گادامێر ده‌رباره‌ی جوانی ناسی مۆدێڕن باس کرا.
- له ئاکامدا پێشنیازی گادامێر بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ره‌نجامه چه‌وته‌کانی جوانی ناسی مۆدیڕن خرایه به‌ر باس و ڕه‌خنه و پرسیاره‌کانی وه‌ڵام درایه‌وه.



*عەبدۆڵا ئەمینی: دوکتۆرای فەلسەفەی ڕۆژئاوا.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.