بەڕێوەچوونی پانێلی ئاستەنگەکانی پێش گەشەکردنی زمانی کوردی
19/9/2015
ڤەژین
لە لایەن کومیتەی توێژینەوەی ناوەندی ڤەژینەوە، پانێلی ئاستەنگەکانی پێش گەشەکردنی زمانی کوردی، لە ڕێکەوتی 28ی خەرمانانی 1394، لە ناوەندی ڤەژین بەڕێوە چوو. پانێل لە دوو بەشدا و بە بەڕێوەبەرێتی بەڕێز: *فەرەیدوون سامان دەستی پێکرد. بەڕێزیان لە بەشی یەکەمدا بابەتەکەیان پێشکەش کرد و لە بەشی دووەمدا بەشداربووان ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە کۆڕەکەدا باس کرد.
گرینگترین باسەکانی پانێل:
- ئاستەنگەکانی زمانی کوردی لە سەر ئاستی میدیا و چاپەمەنی و هەروەها لە سەر ئاستی مێتۆدەکانی پەروەردە و خوێندن دا باس کرا کە لەم گرفتانە بەرجەستە دەبێت:
- فرەشێوەزاریی زمانی کوردی.
- فرەڕێنووسیی زمانی کوردی.
- کێشەی وەرگێڕان لە زمانی کوردیدا.
- هەڵەی چاپ لە چاپەمەنییەکاندا.
- هەڵەی ڕێنووس لە چاپەمەنی و میدیادا.
- نەبوونی فیلتەری زمانەوانی لە ڕادیۆ و تەلەفزوێنەکاندا.
هەر وەها تیشک خرایە سەر ئاستەنگییەکان لە بواری پەروەدەدا، لەوانە:
- هەبوونی خوێندنگای ئەهلی و تایبەت کە زمانی بیانی بەکار دێنن بۆ پەروەردە و وانەوتنەوەیان.
- بە کارهێنانی مێتۆدی کۆن و بەسەرچوو لە قوتابخانەکان و ڕەوتی پەروەردەدا.
- نەبوونی مامۆستای باش و بەئەزموون.
- وەرگێڕانی سەقەتی سەرچاوە پەروەردەییەکانی بواری زمان و پەروەردە، کە لە گەل زەمینەی فەرهەنگی و کۆمەلایەتیی کوردستان ناتەبایە.
- نەوبوونی پلان بۆ پەروەردە.
- هەبوونی گەندەڵی لە نێو سیستەمی پەروەردەدا.




*فەرەیدوون سامان: بەرپرسی ڕێکخراوی خانی، بۆ لێکۆڵینەوەی هزری.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.