لێکدانەوەی فیلمی "نۆستالۆژیا"
23/9/2015
ڤهژین
لە لایەن کومیتەی وێنەگری و سینەمای ناوەندی ڤەژین و بە هاوکاریی سینەما چواربۆعدیی مەریوان، فیلمی نۆستالۆژیا بە دەرهێنەریی ئاندرەی تارکۆفسکی لە ڕۆژی سێشەممە 31ی خەرمانانی 1394 لە هۆڵی سینەما جواربۆعدی بڵاو کرایەوە و پاشان بەڕێز دارا ئازادمەنێش* وەکوو ڕەخنەگری کۆڕ، خوێندنەوەی خۆی بۆ بەشداربووان لە سەر فیلمەکە باس کرد.
گرینگترین باسەکان لە سەر فیلمەکە:
- ئاورێک لە چەمکی مێژۆیی نۆستالۆژیا.
- باسی چەمکی نۆستالۆژیا لە چیرۆکە کۆنەکانی مێژوو، لەوانە: گیڵگمش، ئۆدیسە و ... .
- ئاوڕیک لە بەکارچوونی چەمکی نۆستالۆژیا لە ئەدبیاتی رووسیا و مرۆڤناسیی ڕوسیدا.
- باسی بەکارهێنانی چەمکی نۆستالۆژیا لە ئەدبیاتی مۆدێڕندا، بەتایبەت لە ڕۆمانەکانی میلان کوندرا و ڕوونکردنەوەی چەمکی نۆستالۆژیا لە ناوەڕۆکی فیلمەکەدا.
- لێکدانەوەی پێکهاتە و زمانی سینەمایی فیلمەکە.
- باسی ژیان و بەسەرهاتی دەرهێنەری فیلم، ئاندرەی تارکۆفسکی.
- باسی تایبەتمەندییەکانی فیلمەکانی تارکۆفسکی و جێگەوپێگەی لە نێو سینەمادا.




*دارا ئازادمەنێش: چیرۆکنووس و ڕەخنەگری بواری ئەدەبیات و سینەما.
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.