بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەلدا 1394
23/12/2015
ڤه‌ژین
له ڕێکه‌وتی 1394/9/30ی هه‌تاویدا، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین کۆڕێکی بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا، بۆ چوارەمین ساڵ له‌م شەوەدا، له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد.
کۆڕه‌که به بهشهداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کهساییهتهکانی کوردستانی ئێران، و به پێشوازیی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له کاتژمێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 12/30 نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
-سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له قۆرئانی پیرۆز له لایه‌ن کاک قهیۆمی ڕه‌حیمییه‌وه خوێنرایه‌وه.
په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن کاک عەدنانی ناسری(نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر) خوێنرایه‌وه.
-پاشان مامۆستا نەجمەدین جەباری له سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی و بنه‌ماکانی ئایینی میتراییسم و هه‌روه‌ها بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا وه‌کوو پاشماوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ به‌شداربووان قسه‌ی کرد.
-مامۆستا ئاسۆ (میوانی کۆڕ له شاری بۆکان) چه‌ند پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.
-پاشان مامۆستا لەک ئەمیر(میوانی کۆر له شاری کرماشانەوە) چه‌ند پارچه شێعری به زاراوه‌ی کەلوڕی پێشکه‌ش کرد.
-گرووپی مووسیقای دایراک خاتوون بە ژندنی تەموور و گۆرانیی ناوچەی کرماشان و دەوروبەر، گەرمییان بە کۆڕەکە بەخشی.
-پاشان فیلمی لایە لایەی دایکانی هەورامان به ده‌رهێنه‌ریی: سەیوان نووری بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه.
-به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
- خاتوو شەهناز عومەرزادە(میوانی کۆڕ له شاری ورمێ) چه‌ند پارچه شێعری به زاراوه‌ی کرمانجیی سەروو پێشکه‌ش کرد.
-مۆستا جافر زەلکەیی بە شمشاڵ هاوڕێی دەنگی مامۆستا عومەر کارێزی کرد لە وتنی بەیت خولە پیزە و بەیتەکانی ناوچەی مەریوان.
-فیلمێکی دێکۆمێنتاریی ناوەندی ڤەژین لە سەر مامۆستا عەلییدووست فەلاحەتی(مامۆستای ئامێری دووزەلە، سوڕنا و ...) ناوچەی ئیلام و کرماشان بڵاو کرایەوە.
-به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو. واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێرین، که ئه‌مساڵ مامۆستاعەلیدووست فەلاحەتی (مامۆستای ئامێری دووزەلە، سوڕنا ) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که له لایه‌ن بەڕێز مامۆستا نەجمەدین جەباری بەرپرسی کوردستان‌ناسیی و مامۆستای زانکۆی کوردستانی سنە، پێشکه‌ش به مامۆستا عەلیدووست کرا.
-دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و کهسانە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و ... پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
-ناوەندی ڤەژین لە بەڕێوەبەرانی هۆڵی سینەما کوردستان و سەرجەم بەشداربووانی کۆڕ کە لە شاری مەریوان و دەوروبەرەوە هاتبوون، دەستخۆشیی دەکات.
-هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و لایەن و کەسایەتییانە ده‌که‌ین به دڵفراوانییه‌وه یارمه‌تیی ماڵی‌یان داین که بتوانین ئه‌م به‌رنامه به‌ڕێوه ببه‌ین.
-شایانی باسە بە هۆی هەندێک گرفتەوە چەند کەس لە میوانانی کۆڕ نەیانتوانی لە بەرنامەکەدا بەشداری بکەن. لەوانە: خاتوو سونا بەهرامی(شاعێری هەورامی)،مامۆستا مۆحسێن کەیهاننژاد(ژەنیاری ئامێری سوڕنا).















دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.