بەڕێوەچوونی کۆڕی خوێندنەوە و رەخنەی چیرۆکەکانی سامان حسەینی
28/12/2015
ڤهژین
لە ڕێکەوتی 7ی بەفرانبەری 1394دا لە ناوەندی ڤەژین کۆڕێک بۆ خوێندنەوە و ڕەخنەی چیرۆکەکانی بەڕیز سامان حسەینی* بەڕێوەچوو.
سەرەتا کاک سامان چوار بەرهەمی کورتە چیرۆکی خۆی بە ناوەکانی: "نێرگز چووەتە نێو داعش"- "کێ دەردی کێ دەزانێ" - "دڕکانێک" و "خۆبەدەستەوەدان" بۆ بەشداربووانی کۆڕ خوێندنەوە. پاشان بەڕێز دارا ئازادمەنێش* وەکوو ڕەخنەگر لە سەر بەرهەمەکانی کاک سامان تێبینییەکانی خۆی باس کرد.
دواتر دانیشتوانی کۆڕەکە بەشدارییان لە بابەتەکەدا کرد و ڕەخنە و تێبینییەکانیان لە سەر بەرهەمەکانی کاک سامان باس کرد.
*سامان حسەینی: چیرۆکنووس (لە شاری بانە)
*دارا ئازادمەنێس: ڕەخنەگری بواری ئەدەبیات و سینەما
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.