بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەلدا(1395)
21/12/2016
ڤەژین
له ڕێکه‌وتی 1395/9/30ی هه‌تاویدا، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین کۆڕێکی بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا، بۆ پێنجەمین ساڵ له‌م شەوەدا، له هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه برد.
کۆڕه‌که به به‌شه‌داریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له نووسه‌ران، ئه‌دیبان و کەسایەتییەکانی کوردستانی ئێران، و به پێشوازیی گه‌رموگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له کاتژمێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 12/30 نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.
به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوون:
-سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له قۆرئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه.
-په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین له لایه‌ن کاک مەحموو موبارەکشاهی(نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر) خوێنرایه‌وه.
-پاشان مامۆستا سدێق زاهیدی له سه‌ر فۆلکلۆر، گرینگیی فۆلکلۆر لە ڕوانگە نوێیەکانی سەردەم بۆ پەروەردە و شوناس، فۆلکولۆری کوردستان و بۆنەی شەوی یەلدا وەکوو سەرمایەیێکی فۆلکلۆر لە فەرهەنگی زاگرۆس‌دا، بۆ به‌شداربووان قسه‌ی کرد.
-کاک کەریم ئەکبەرزادە (میوانی کۆڕ له خۆراسان) چه‌ند پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.
-خاتوو سوەیلا محەممەدی(میوانی کۆر له شاری کامیاران) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-گرووپی مووسیقا بە سەرپەرەشتی و دەنگی کاک یەدێ شاکری(هۆگر) گەرمییان بە کۆڕەکە بەخشی.
-پاشان مامۆستا سەعید عیبادەتیان(میوانی کۆر له شاری گێڵان غەرب) چه‌ند پارچه شێعری به زاراوه‌ی کوردیی خوار پێشکه‌ش کرد.
-کاک سابیر مورادی(میوانی کۆر له شاری جوانڕۆ) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-پاشان فیلمی لێرە جادەکان کۆتای‌یان بۆ نییە به ده‌رهێنه‌ریی: تەوفێق ئەمانی بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه.
-به ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه.
-گرووپی موسیقای منداڵانی ناوەندی ڤەژین چەند پارچە موسیقا و گۆرانیی منداڵانیان پێشکەش کرد.
-گرووپی مووسیقا بە سەرپەرەشتی و دەنگی کاک یەدێ شاکری(هۆگر) چەند پارچە گۆرانی‌یان بە زاراوەی کرمانجی پێشکەش کرد.
-کاک مودرێک کەریمی(میوانی کۆر له شاری مەریوان) چه‌ند پارچه شێعری بە زاراوەی هەورامی پێشکه‌ش کرد.
-خاتوو هەڵاڵە سۆهرابی(میوانی کۆر له شاری بۆکان) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-کاک قاسمی تاباک (میوانی کۆڕ لە شاری مەهاباد) چه‌ند پارچه شێعری پێشکه‌ش کرد.
-فیلمێکی دێکۆمێنتاریی ناوەندی ڤەژین لە سەر هونەرمەند یەلدا عەباسی(ژەنیار و گۆرانی بێژی کوردانی خوراسان) بڵاو کرایەوە.
-به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو. واته خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێڕین، که ئه‌مساڵ هونەرمەند "یەلدا عەباسی"(ژەنیاری دۆتار و گۆرانیبێژی کوردی خوراسان) له لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه په‌سه‌ند کرابوو و له ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که له لایه‌ن بەڕێز مامۆستا کەلیمۆڵلا تەوەحودی(کانیماڵ) نووسەری بەناوبانگی کوردی خوراسان، پێشکه‌ش به یەلدا عەباسی کرا.
-دوایین به‌شی به‌رنامه ڕێزگرتن له‌و که‌سا‌نە بوو که له کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و ... پێشکه‌ش کردبوو و له لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.
-هەروەها لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە خەڵات و سپاسنامە پێشکەش بە مامۆستا کەلیمۆڵلا تەوەحودی کرا.
-لە کۆتاییشدا لە لایەن ڤەژینەوە وەکوو شارۆمەندێکی بەرپرس و نموونەی شاری مەریوان، ڕێز لە کاک"شەریف باجوەر" چالاکی ژینگە پارێز و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا گیردرا و سپاسنامەی پێ بەخشرا.
-ناوەندی ڤەژین لە بەڕێوەبەرانی هۆڵی سینەما کوردستان و سەرجەم بەشداربووانی کۆڕ کە لە شاری مەریوان و دەوروبەرەوە هاتبوون، دەستخۆشیی دەکات.
-هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئه‌و لایەن و کەسایەتییانە ده‌که‌ین به دڵفراوانییه‌وه یارمه‌تیی ماڵی‌یان داین که بتوانین ئه‌م کۆڕە به‌ڕێوه ببه‌ین.
ڕاپۆرتی پێنجەمین کۆڕی شەوی یەلدا ٢٧١٦ (١٣٩٥): http://www.aparat.com/v/UGgJy
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.