بەڕێوەچوونی بەشی یەکەمی کەمپەینی یارمەتی بوومەلەرزەی کرمشان لە ژێر ناوی "وتەن چاوی لێمانە"

18/11/2017
ڤەژین

بەیاننامەی ڕاگرتنی کاتیی کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە

دیدەم " ڕێژاو"ەن، ڕوخسارم "زەردە"ن

جە داخی "یاران"، "پیران"م کەردەن

هاووڵاتیانی بەڕێز و جەماوەری بەشەرەفی مەریوان و هەورامان و دەورووبەر

مرۆڤ جارناجارێک ئەکەوێتە بەر تووڕەیی سروشت و ئەو تووڕەییەش بە دوای خۆیدا کارەساتی مرۆیی لێئەکەوێتەوە کە هاودڵیی و هاوسۆزیی مرۆڤی دەرووبەری دەتوانێت نەختێ برینەکانی سارێژ بکات. وەک دەزانین شەوی ۲۱ لە سەر ۲۲ی ئەم مانگە بوومەلەرزە بەشێک لە نیشتمانەکەمانی لە ناوچەکانی سەر بە کرماشان (ئزگڵە و ناوچە یارسانییەکان و سەرپێڵ)ی هەژاند، کە بە داخێکی زۆرەوە بەشێک لە هاووڵاتییەکانمان گیانیان لە دەست دا و خەسارێکی زۆری ماڵیشی لێکەوتەوە.

لە یەکەم ساتەکانی گەیشتنی ئەو هەواڵە دڵتەزێنە، ئێوەی هاونیشتمانی دڵسۆز، بە جۆش و خرۆشەوە کەوتنە هەوڵ و تێکۆشان بۆ یارمەتیدانی خوشک و براکانمان لەو ناوچانە، بۆیە ئێمەش وەک "ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان" بۆ بەڕێوەبەرایەتی و گەیاندنی ڕێکوپێکی یارمەتییەکانتان بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو ناوچانە، کەمپەینی " وەتەن چاوی لێمانە "مان ڕاگەیاند و "مەیدانی باوەڕەشی" مان کردە ناوەندی کەمپەینەکە.

بەشی زۆری یارمەتییەکانتان لە ڕێگەی نوێنەرانی کەمپەینەوە گەیشتوەتە دەستی خوشک و براکانمان لەو ناوچانە، باقی یارمەتییەکان لێرە هەمار کراون تا لە کاتی گونجاودا و بە پێی پێویستیی خەڵک هەناردە بکرێت.

لە ڕەوتی ئەم هەڵمەتە پیرۆزەدا، خەڵکی مرۆڤدۆستی مەریوان جارێکیتر سەلماندی کە ئاستی متمانەی بە ڕۆڵەکانی خۆی (ڕێکخراوە مەدەنییەکان)، لە ترۆپک‌ دایە.

ئێوە بوون لە کارەسات حەمەسەتان خولقاند، بە ڕاستی باڵای وشە ناگاتە باڵای بەرزی هیمەتتان، سپاس و پێزانین بۆ بە هانا هاتن و دڵگەورەیی و نیشتماندۆستیتان.

هاونیشتمانیانی بەڕێز لەم ڕێگەوە ڕایدەگەیەنین کە لە ئەمڕۆ بە دواوە، هەڵمەتی کۆکردنەوە یارمەتییەکان لە "کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە" ڕادەگرین و چالاکییەکان تەنیا تەرخان ئەکرێ بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی نەقدی لە ڕێگەی ئەو ژمارە حەسابەی خوارەوە؛

ژمارە حەسێب: ١٦٥٧٤٧٤٥٢٧

ژمارە کارت: ٦١٠٤٣٣٧٩١٣٠٧٤٧٩٣

بە ناوی ئەنجوەنی سەوزی چیا

" با لە بیرمان بێت، وەتەن چاوی لێمانە "

ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان

۲٦ی گەڵاڕێزانی ۱۳۹٦

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.