بانگه‌وازی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان بۆ یارمه‌تیی کوردانی شنگال
14/8/2014
ڤه‌ژین
هیچ کاره‌ساتێک گه‌وره‌تر له شه‌ڕ و ئاواره و برسیکردنی ئینسانه‌کان نییه!
ئاشتیخوازان، مرۆڤدۆستان و پارێزەرانی ژیان و مرۆڤایه‌تی!
جارێکی تر دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ و برسیه‌تی و لێقه‌ومان له گۆشه‌یه‌کی تری ئه‌م جیهانه پڕکێشه‌یه‌دا، به‌رۆکی ژیان و مرۆڤایه‌تیی سه‌رده‌می گرته‌وه. مه‌رگه‌سات و تینوویه‌تی و برسیه‌تی و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر نامووس و که‌رامه‌تی مرۆڤ، هاوارو گریانی ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته‌ی "شنگال"ی کوردستانی گه‌یانده ئاسمان... ئێمه چ ئاسان ڕاهاتووین تا کپ و بێده‌نگ، گوێ له دوایین هاوار و گریانی ئه‌و لێقه‌وماوانه بگرین!
به‌ڵام... هاواری ئاشتیخوازی و نه‌فره‌ت له شه‌ڕ و برسیه‌تی و ئاواره‌یی، ئه‌مڕۆ به‌رزتر له هه‌موو کاتێک، ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌بێته کۆده‌نگییه‌ک له یه‌کیه‌تی و هاودڵی و یارمه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ساڕێژکردنی به‌شێک له زامی ئاواره و لێقه‌وماوانی شنگال. ئێمه وه‌ک ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان له سه‌ر ئه‌رکی ئینسانیی خۆمان به پێویستی ده‌زانین هاوکات و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ مرۆڤدۆستان و ئاشتیخوازانی جیهان، به هاوکاریی مانگی سووری مه‌ریوان، له کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی شنگال یاریده‌ده‌ر بین و له‌م هه‌نگاوه پیرۆزه‌شدا، چاوه‌ڕوانی هاوکاری و یارمه‌تییه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزین.
شوێنی کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌تی:
- مه‌ریوان، مه‌یدانی باوه‌ڕه‌شی
- مه‌ریوان، مه‌یدانی شه‌بڕه‌نگ
- مه‌ریوان، مه‌یدانی سه‌رباز
ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان - گه‌لاوێژی ١٣٩٣:
1-ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیـا 2 - ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگـی- هونه‌ریی ڤــه‌ژین 3- ناوه‌ندی زانستی -فه‌رهه‌نگیی ڕۆنـان
4- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان 5- ئه‌نجومه‌نی نمایشی مه‌ریوان 6- ئه‌نجومه‌نی مووسیقای مه‌ریوان 7- ئه‌نجومه‌نی پێشگیری له ئێعتیادی مه‌ریوان 8- ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی نێ 9- ناوه‌ندی فیلم و وێنه‌ی ئاسۆ 10- ئه‌نجومه‌نی خۆشنووسانی مه‌ریوان 11- ئه‌نجومه‌نی هونه‌ره ته‌جه‌سومییه‌کان 12- ناوه‌ندی سڵامه‌تی ژین
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.