سپاس و پێزانین

17/3/2020

بە ناوی یەزدانی مەزن

سپاس و پێزانین

«بە یەکیەتی و پاڵپشتی یەک، دژی کۆرۆنا دەوەستینەوە»

بە پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە مەریوان هەندێک لەو مرۆڤ و بنکە تەندروستی و کۆمەڵایەتییانە وەک ئەرک و وەفای مرۆیی خۆیان ڕووبەڕووی ئەم پەتا بوونەتەوە.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان ئەوپەڕی ڕێز و سپاس وپێزانینی خۆی ئاراستەی ھەموو ئەو بەڕێزانە دەکات و لە ئاست ھەڵوێستی مرۆڤانە و خێرخوازانەیان سەر نەوی دەکات و ھیوادارین لەم کۆمەڵگا ھەژارەدا، نموونەیان زۆربێت.

۱- سپاس بۆ دوکتۆر و پەرەستاران و هەموو بەرێوەبەران و کادری بیمارستانی (بە تایبەت نەخۆشخانەی" بوعلی" مەریوان و بنکە تەندروستییەکانی) کە بە بوونی مەترسی توشبوون و کەموکووڕی پێداویستییەکان بەڵام بە ورەی بەرز و پۆڵایین پارێزەری ژیانی تاک و کۆمەڵگان. هەروەها ئەو ئازیزانەی بیمارستان کە یارمەتیدەری چالاکوانانی ڕێکخراوەکان بووەن.

۲- دوای ئەوەی کە مانەوە لە ماڵەوە بوو بە خواستێکی گشتی، ئەو مانەوە ڕاستەوخۆ لە سەر بژێوی ژیان و داهاتی ڕۆژانەی زۆر کەس بە تایبەت کاسبکارانی کرێ نشین لە دووکان و بازاڕەکاندا کاریگەریی خراپی دەبێت. لەم کاتە ھەستیارەدا، بەشێک لە مرۆڤە خێرخواز و دڵسۆزەکان کردارێکی مرۆڤانەیان لە خویان پیشان دا و ھەر کەس لای خۆیەوە کرێی یەک دوو مانگ دووکان، ماڵ، باخچەی ساوایان و ... بەخشی بەکرێ نشینەکان. ئەو ھەڵوێستە جوامێرانە سەرەڕای یارمەتیی ماڵیی کرێ نشینەکانیان کە بوو بە ھۆکارێک بۆ داخستنی پاساژەکان و شوێنە گشتییەکان و پاڵپشتییەک بۆ بەرگری لە پەتای کۆرۆنا. بۆیە زۆر سپاسیان دەکەین.

۳- پێویستە لەم کاتە پڕ مەترسییەدا، سپاسی پاکەوانان و کرێکارانی زەحمەتکێشی شارەوانیش بکەین کە سەرەڕای نەگرتنی مووچە و نەبوونی پێداویستی بێهداشتی تایبەت بە ئیشەکەیان بۆ پاک و خاوێنی شار تێدەکۆشن.

٤- سپاس بۆ ئەو ئازیزانەی کە یارمەتی ماڵی ڕێکخراوە مەدەنییەکانیان داوە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی دژ بە کۆرۆنا.

شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان / ڕەشەمەی ١٣٩٨

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.