سەرەخۆشیی ناوەندی ڤەژین بە بۆنەی کۆچی دواییی کاک خەبات ئەحمەدی

13/2/2020
ڤەژین

هاونیشتمانیانی بەڕێز، ژینگەپارێزانی نیشتمان!

لەم ساتەوەختەدا کە نیشتمان لەژێر تەوژمی کاولکاری و قەڵاچۆکردندایە، کۆچی ناوادەی هاوڕێی ئازیزمان کاک خەبات ئەحمەدی، خەسارێکی گەورە بوو کە دڵی هەموو نیشتمانپارێزێکی تەزاند؛ بەداخەوە لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجومەنی سەوزی چیا و بە گشتی نیشتمان شاهێدی لەدەستدانی سێ ئەندامی بەئەمەگ و نیشتمانپارێزی بووە، کە ئەگەرچی خەمێکی قورسی لەسەر دڵی هەموومان جێهێشتووە، بەڵام ئاکاری بەرز و مرۆڤدۆستیی ئەم ئازیزانە، هۆکاری زیندوو بوون و هەرمانیی ئەوانە لە ڕێگای پڕ لە سەروەریی نیشتمانپارێزیدا و دڵنیاین کە بەئەمەگی و وەفاداری ئەوان ڕێگای بەرەو لووتکە پڕڕێبوارتر دەکات و ناویان بۆ هەمیشە لە دڵی جەماوەردا زیندوو دەهێڵێتەوە.

بەم بۆنەوە ئێمەیش وەکوو ناوەندی ڤەژین، خۆمان بە بەشداریی خەمی بنەماڵەی ئازیزی کوچکردوو و هەموو ژێنگەپارێزان و نیشتمانپارێزان و بەتایبەت هاوڕێیانی ژینگەپارێزی چیای سەوز دەزانین.

ناوەندی ڤەژین 1398/11/23

دانانی بۆچوون

ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.