پەیامی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بۆنەی جێژنی نەورۆز
19/3/2015
ڤەژین

به ناوی خوای به‌دیهێنه‌ر
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی مه‌ریوان
به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی ٢٧١٥ی کوردی و ساڵی نوێ، پڕ به دڵ پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین و ئاواتی ساڵێکی پڕ له خێر و خۆشی و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین. هیوادارین له گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی سروشت، ئێمه‌ی کوردیش نه‌ک هه‌ر به جلوبه‌رگ ، به‌ڵکوو به هزر و بیریشمان نوێ ببینه‌وه و خۆمان بۆ ساڵێکی پڕ له چالاکی و تێکۆشان له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی باشتر ئاماده بکه‌ین. هه‌ر وه‌ک ده‌زانن، نه‌ورۆز جێژنی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌لی کورده و ئاگری نه‌ورۆز ڕه‌مزی گڕ و تینی ژیان و ده‌سته‌مۆ نه‌بوونه؛ له هه‌مان کاتدا نه‌ورۆز هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستییه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان و بهڕێزەوە سه‌یری بکەین. ئه‌رکی مێژوویی ئێمه‌یه که هه‌ڵوێستی ڕوونمان هه‌بێت و نه‌هێڵین به‌ها ئه‌خلاقی، و ئینسانییه‌کانمان به فیڕۆ بچێت. هه‌ر بۆیه نه‌ورۆز باشترین هه‌له بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستمان. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جێژنه به شێوه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و ڕێکوپێک به‌ڕێوه بچێت که شیاوی ئه‌م بۆنه پیرۆزه بێت، '' یه‌کێتی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان'' داوای مۆڵەتی ڕەسمیی لە لایەنە په‌یوه‌ندیداره‌کان و به‌تایبه‌تی فه‌رمانداریی شاری مه‌ریوان کرد. ئێستا کە به داخه‌وه وه‌ڵامی پێویستیان نهداوینهتەوه، بە تێگەیشتن لە هەستیاریی بارودۆخی ناوچەکە و بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە هه‌ندێک نەیاری ڕووناکی(داعش) ئه‌یانه‌وێ ئه‌و نرخانه‌ی که مرۆڤایه‌تی به هه‌زاران ساڵ خولقاندویه‌تی له‌ناو به‌رن، داوا له خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر ده‌که‌ین که به جۆش و خرۆشه‌وه به پێشوازیی نه‌ورۆزه‌وه بچن و به شێوازێکی مه‌ده‌نی و هێمنانه و به ڕه‌چاوکردنی پێوانه‌کانی ژینگه¬پارێزی ئه‌م جێژنه مێژووییه پیرۆز بکه‌ن و په‌یامی ئاشتی و ئازادی و برایه‌تی ڕاگه‌یه‌نن.
ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان - 27ی ڕەشەمەی 1393
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.