پەیامی ناوەندی ڤەژین بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد نەزیری
2/9/2019
ڤەژین
پەیامی ناوەندی ڤەژین بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد نەزیری
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به ناوی خۆم و هه‌موو ئه‌ندامانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی - هونه‌ریی "ڤه‌ژین" له شاری مه‌ریوانی قانێعه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی زانای پایه به‌رز و نیشتمانپه‌روه‌ر، خوا لێخۆش‌بوو "مامۆستا ئه‌حمه‌دی نه‌زیریی" ئاراستەی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ورامانی سه‌ربه‌رز ده‌که‌ین و له خوای گه‌وره داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات و سه‌بر و ئۆقره‌یش به بنه‌ماڵه‌ی بەڕێزی ببەخشێت.
بێگومان خۆشه‌ویستیی نیشتمان و گیانبازیی له پێناویدا، یه‌کێک له گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆ ئاگایه و له هه‌موو شوێن و قوژبنێکی ئه‌م جیهانە پان و به‌رینه‌دا، خۆشه‌ویستیی نیشتمان وه‌ک به‌هایەکی دان پێدارو چاوی لێ ده‌کرێ و خه‌ڵکانی نیشتمان خۆشه‌ویست، له هه‌موو کات و زه‌مه‌نێک ڕێز و حورمه‌تی تایبه‌تیان له نێو جه‌ماوه‌ر و گه‌له‌که‌یان هه‌یە و به‌پێچه‌وانەیشەوە، دژبه‌رانی گه‌ل و و‌ڵات ڕووبەڕووی نەفره‌ت و ڕه‌قی هه‌میشه‌ییی گه‌ل ده‌بنه‌وه.
له کوردستانی ئێمه‌دا، هه‌موو چین و توێژێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به هه‌ر شێوه‌یەک بۆی لوا بێت له ئاست و‌ڵات و نیشتمان، خۆشه‌ویستیی و دڵسۆزیی خۆی نیشان داوه و ئه‌م خۆشه‌ویستییه به شێوازی جۆراوجۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بووه.
یه‌کێک له کاریگه‌رترینی ئه‌و توێژانەی که خزمه‌ت و دڵسۆزییان له ئاست خۆشه‌ویستیی نیشتمان حاشا‌هه‌ڵنه‌گره، مامۆستایانی نیشتمانپه‌روەر‌ی ئایینی و په‌روه‌رده کراوانی حوجره‌کانی کوردستانن. مامۆستایانی ئایینی کوردستان به هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی له ئاست فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری و‌ڵاته‌که‌یان، قۆڵی هیممه‌تیان هه‌ڵماڵیوه و له ڕێگای جۆراوجۆرەوە خزمه‌تی زمان و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌که‌یان کردووه.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه و گه‌شه‌ی ئایینی پیرۆزی ئێسلام له زۆربه‌ی و‌ڵاتانی دەورووبه‌ری دوورگه‌ی عه‌ربیی و وه‌رگه‌رتنی ئایینی نوێ له لایەن خه‌ڵکی ئه‌و و‌ڵاتانه‌وه، هه‌بوونی ناوه‌ندێکی زانستیی له پێناو ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئایینی نوێ، وه‌ک پێوستییەکی حاشاهه‌ڵنه‌گر هاته به‌ر چاو و له زۆربه‌ی و‌ڵاتانی موسوڵمان ئەم جۆره ناوه‌ندانه هاتنە دامه‌زراندن. کوردستانیش وه‌ک به‌شێک له هه‌رێمی ئیسلامیی، یه‌کێک له‌و شوێنانه بووە که له هه‌ر کون و قۆژبنێکی و‌ڵاته‌که‌یدا ئه‌م ناوەندە ئیسلامییانه - که نێوی "حوجره"یان له سه‌ر دانرا - دامه‌زراون و مامۆستایانی ئایینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی کتێبه ده‌رسییه‌کان به زمانی عه‌ره‌بی بوون و هه‌ن، به‌ڵام شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی نێوئاخنی کتێبه‌کانیان له پێناو باشتر تێگه‌یشتنی فه‌قێکان، به‌زمانی کوردیی ده‌کرد و له‌م ڕێگه‌وه خزمه‌تێکی پڕ بایه‌خیان به زمان و که‌له‌پووری کوردیی کردووه.
ئه‌وەی ڕاستی بێت، حوجره‌ی فه‌قێکان تا به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی نه‌ته‌وه‌خوازی له کوردستان و هێنانه گۆڕی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له لایه‌ن بزاڤه سیاسی و ڕووناکبیرییه‌کانەوە، تاکە ناوه‌ندی پارێزگاری له زمان و که‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی بوون و مامۆستایانی ئایینی، بنه‌ماکانی ئیسلامیان به زمانی زگماکی به خه‌ڵک گه‌یاندووه و فه‌قێ و مامۆستای کورد به پۆشینی جل‌وبه‌رگی کوردی و ئاخافتن به زمانی ڕه‌سه‌نی کوردیی ڕۆڵێکی به‌رچاویان له ئینکیشاف و پاراستنی زمان و که‌لتووری نه‌ته‌وه‌یی نواندووه.
"مامۆستا ئه‌حمه‌دی نه‌زیریی" یه‌کێک له‌و په‌روه‌رده کراوانه‌ی حوجره‌کانی کوردستان بووە که وێڕای نه‌خۆشیی و ناساقی جه‌سته‌یی، بێ وچان له هه‌وڵی ڕزگارکردنی په‌رتووکه تۆزاویه‌کانی نێو په‌ستووی ماڵان بووە. بڵاو کردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌چه‌شکێنانه‌ی "دیوانی مه‌لا حه‌سه‌نی دزڵی" و هه‌روه‌ها کۆکردنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی شیعر و به‌سه‌رهاته‌کانی شاعیری نه‌ته‌وه‌ییمان "مامۆستا قانێع" لەو یادگارە به‌نرخانه‌ی تێکۆشانی فه‌رهه‌نگیی مامۆستا نه‌زیریی دێنه ئه‌ژمار.
زه‌حمه‌تی له‌بیرنه‌کراوی مامۆستا نه‌زیریی له‌مه‌ڕ بووژانه‌وه و په‌رەپێدانی جێگه و پێگه‌ی مێژوویی و فه‌رهه‌نگیی هه‌ورامان له کولییه‌تی مێژوو و فه‌رهه‌نگی کوردستاندا، هه‌ڵگری په‌یامێکی زۆر گرینگ له وێناکردنی ڕوانگه‌ی سیستمی به‌نیسبه‌ت ڕۆڵ و کاریگه‌ریی زمان و فه‌رهه‌نگی ناوچه ڕه‌نگینه‌کانی کوردستان له دەوڵه‌مه‌ند کردنی فه‌رهه‌نگ و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌که‌مانە و ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ دووپات ده‌کاته‌وه که کوردستان و‌ڵاتی پێکه‌وه ژیان و جوگرافیای شێوه‌زمانه کوردییه‌کان و ئایین و ئایینزاکانه و جیاوازیی له شێوه‌زار و ئایین و ئایینزا هیچکات نابێته هۆی لێکترازان و دووبه‌ره‌کیمان.
ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی-هونەریی ڤەژین
دانانی بۆچوون
ناو:
ئیمەیل:
*
ماڵپەڕ:
بۆچوون:
*
بۆچوونەکەت لە دوای پەسەندکردن بڵاو دەبێتەوە.